رووداو دیجیتاڵ
لە بەردەم زانکۆی سۆران دەستڕێژیی گوللـە لە دوو کەس کرا، شاهێدحاڵێک لە شوێنی رووداوەکە دەڵێت، بە سەختی برینداربوون و تۆمەتبارەکەش رایکردووە.
رووداوەکە کاژێر 10:50 خولەکی رۆژی پێنجشەممە 28-10-2021 لە بەردەم زانکۆی سۆران روویداوە. خوێندکارێکی زانکۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "کەسێک لەنێو ئۆتۆمبێلێکی جۆری سۆناتا دەستڕێژیی گوللـەی لە دوو گەنج کرد کە لەنێو پیکابێکدا بوون و بەهۆیەوە بە سەختی برینداری کردن."
ئەو خوێندکارەی زانکۆ ئاماژە بەوە دەدات کە ئەو کەسەی تەقەی کردووە گوللـەیەکی زۆری تەقاندووە و ئەوانەیشی بریندارکراون گەنجن.
ئێستا هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و بەپێی زانیارییەکانی رووداو سەرقاڵی سەیرکردنەوەی کامێرای چاودێری ئەو شوێنەن کە رووداوەکەی تێدا روویداوە.
شەماڵ دیواری، گوتەبێژی پۆلیسی سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "هەردوو بریندارەکە رەوانەی نەخۆشخانە کراون و تاوەکو ئێستا لە ژیاندا ماون."
گوتەبێژی پۆلیسی سۆران دەشڵێت، هێزەکانیان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە رووداوەکە و لە هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە. دەشڵێت، وردەکاریی زیاتر لەسەر رووداوەکە بڵاودەکەنەوە.
بەختیار قادر، پەیامنێری رووداو لە سۆران رایگەیاند، هەردوو بریندارەکە نەشتەرگەرییان بۆ دەکرێت و یەکێکیان پێنج گوللـەی بەرکەوتووە و ئەوەی دیکەش گوللـەیەکی بەرکەوتووە.
بەگوتەی پەیامنێری رووداو، رووداوەکە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە کە بۆ چەند ساڵێک بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە.
پزیشکێک لە نەخۆشخانەی سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، یەکێک لە بریندارەکان باری تەندروستیی ناجێگیرە.
بەگوتەی پەیامنێری رووداو، رووداوەکە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە کە بۆ چەند ساڵێک بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە.
پزیشکێک لە نەخۆشخانەی سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، یەکێک لە بریندارەکان باری تەندروستیی ناجێگیرە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ