دوو ساڵ زیاترە حاجیاوا بووەتە قەزا و قایمقامی نییە
دوو ساڵ و پێنج مانگە بڕیاری بە قەزابوونی حاجیاوا دراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ قایمقامێک بۆ شارەکە دانەنراوە، هۆکارەکەیشی بۆ ململانێی یەکێتی و گۆڕان دەگەڕێتەوە، بەڕێوەبەری ئێستای ناحیەی حاجیاوا دەڵێت، دانانی قایمقام ئەوەندە دواکەوتووە شەرم دەکەن قسەی لەسەر بکەن