رووداو دیمەنی نێو باڵەخانە سووتاوەکەی سۆران بڵاودەکاتەوە

11-12-2023
فەرهاد دۆڵەمەری
فەرهاد دۆڵەمەری @farhaddolamari
لێکۆڵینەوە لە رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەکەی سۆران بەردەوامە
لێکۆڵینەوە لە رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەکەی سۆران بەردەوامە
نیشانەکردن ئاگر سۆران
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ماوەی زیاتر لە 48 کاژێر بەسەر رووداوی ئاگرەکەی سۆراندا تێپەڕیوە، بەپێی ئەو وێنانەی دەست رووداو کەوتوون؛ نهۆمی سێیەم و چوارەمی باڵەخانەکە کە شوێنی نیشتەجێبوونی قوربانیان بووە، نەسووتاون، بەڵکو هەموو ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بەهۆی زۆریی دووکەڵەوە خنکاون.
 
لە رووداوەکەدا 14 کەس لە نیو کاژێردا بەهۆی چڕیی دووکەڵەوە خنکان. سەرباز یەکێکە لەو کەسانەی بەتەنیا توانیویەتی تەرمی شەش لە قوربانییەکانی نێو باڵاخانەکەدا دەربهێنێت. 
 
سەرباز حەمەدەمین، دانیشتووی سۆران دەڵێ "من، بە تەنیا شەش کەسم لە نێو باڵەخانەکە دەرهێنا، چواریان مردبوون، تیمەکانی بەرگری شارستانی کەلووپەلی پێویستیان نەبوو تاوەکو بتوانن خەڵک رزگاربکەن."
 
سێ لیژنە لەسەر ئاستی وەزارەتی ناوخۆ، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و نووسینگەی دەستەی مافی مرۆڤ سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە رووداوەکە. نووسینگەی مافی مرۆڤی سۆران بۆی دەرکەتووە؛ لە کاتی بەهاناوەچوونی تیمەکانی بەرگری شارستانی، کەمورکوڕییان لە پێداویستییەکانی رزگارکردندا هەبووە.
 
جەواد سوار، بەڕێوەبەری نووسینگەی دەستەی مافی مرۆڤی سۆران بە رووداوی گوت "ئێمە، تێبینیمان کردووە، کە تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە کەلووپەلەکانیاندا کەمورکوڕییان هەبووە، پێداویستییەکانیان نەبووە تاوەکو بتوانن بچنە نێوەوە و خەڵک رزگاربکەن."
 
تادێت گومانەکان لەسەر کرێکارەکانی کارگەی مۆبیلیاتی نێو باڵەخانەکە زیاتر دەبن، بەپێی بەدواداچوونە سەرەتاییەکانی لیژنەکان، دەرکەوتووە؛ دوو لە کرێکارەکانی نێو کارگەکە لەکاتی سەرقاڵبوونیان بە کێشانی نێرگەلە، دەبێتە دەمەقاڵێیان و خەڵووزی نێرگەلەکە دەکەوێتە سەر قەنەفەکان و گڕدەگرێت، لە دوای ئاگرەکەش سێ کرێکارەکە کە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانن، رایانکردووە، بەڵام هێزە ئەمنییەکان توانیویانە دەستگیریان بکەن.
 
رەجەب زوبێر، قایمقامی سۆران دەڵێ "لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە بەردەوامن، سەرەتا گومانەکان بۆ شۆرتی کارەبا بوون، بەڵام ئێستا شتی دیکەشی بۆ زیابووە و دوو رۆژێکی دیکە، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئاشکرا دەکرێن."
 
بەپێی بەدواداچوونەکان؛ کارگەی مۆبلیاتەکە ماوەی نزیکەی چوار ساڵە بەبێ مۆڵەت لە باڵەخانەکەدا کاری کردووە، کە باڵەخانەکە خۆی شوێنی نیشتەجێبوونە، لەسەر رووداوەکەش پێنج کەس کە سێیان کرێکاری کارگەکەن، لەگەڵ خاوەنی کارگە و باڵەخانەکە دەستگیرکراون.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی دەڵێت، تائێستا نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر لە 'هەژماری من' تۆمار کراون

وەزارەتی دارایی: ساڵی داهاتوو پڕۆژەی 'هەژماری من' رادەستی وەزارەتەکەمان دەکرێت

وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بۆ پڕۆژەی هەژماری من سوود لە سەرجەم ئەو بانکە ئەهلییانە وەربگرێت کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە.