رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای جۆلەمێرگی باکووری کوردستان بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە لە قوتابخانەکان کرایە پشوو.
لە شەوی پێنجشەممە، 26ـی کانوونی یەکەمەوە شەپۆلێکی بەفربارین رووی لە سنووری پارێزگای جۆلەمێرگ و بەشێکی پارێزگاکانی باکووری کوردستان کردووە.
پارێزگای جۆلەمێرگ لە سۆشیاڵ میدیا رایگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت ئەو شەپۆلە رۆژی هەینی، 27ـی کانوونی یەکەمیش بەردەوام بێت. بەو هۆیەوە لە ناوەندی شاری جۆلەمێرگ و سەرجەم شارۆچکەکانی ئەو پارێزگایە، رۆژی هەینی لە قوتابخانەکان کرایە پشوو.
لە باکووری کوردستان و تورکیا رۆژانی هەنی دەوامی قوتابخانەکان ئاساییە و خوێندن بەردەوامە، لە جیاتی ئەوە، رۆژانی شەممە و یەکشەممە پشووی هەفتانەیە.
ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بەفربارین چەند پارێزگایەکی باکووری کوردستانی گرتووەتەوە و کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی هاونیشتمانیان دروست کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ