رووداو دیجیتاڵ
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند: "تەرمی پیاوێکی 71 ساڵ لە گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەدی سلێمانی لەنێو ماڵەکەیدا دۆزراوەتەوە و ئاسەواری گوللـە بە جەستەیەوە بووە ."
شەوی هەینی، ئەو سەرچاوەیە پۆلیس گوتی، بەپێی ئەو زانیارییە سەرەتاییانەی دەستیان کەوتوون، "پیاوەکە لەلایەن کوڕەکەیەوە کوژراوە، هۆکاری کێشەکەش بەشکردنی میرات بووە."
بە گوتەی ئەو سەرچاوەیەی پۆلیس: "تۆمەتبارەکە ماوەیەکە لە ئەورووپا گەڕاوەتەوە، چەند جارێک دەمەقاڵێ لەنێوان ئەو و باوکی روویداوە، ئەمڕۆ گوللـەیەکی لە باوکی داوە و گیانی لەدەستداوە."
"تۆمەتبارەکە تاوەکو ئێستا دەستگیر نەکراوە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە." سەرچاوەکەی پۆلیسی سلێمانی بە رووداوی گوت.
کەسوکاری ئەو پیاوەی تەرمەکەی لەنێو ماڵەکەی دۆزراوەتەوە لە بەردەم دادپزیشکیی سلێمانی قسەیان بۆ پێشەوا بەختیار، پەیامنێری رووداو کردووە و گوتوویانە، کە ئەوان ئاگاداری هیچ کێشەیەکی ئەو پیاوە نەبوون، نەشیان زانیوە کێشەی لەگەڵ کەس هەبووبێت، کاتێک ئاگادارکراونەتەوە کە براوەتە دادپزیشکی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ