رووداو دیجیتاڵ
سەرچاوەیەک لە دەستەی وزەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بە رووداوی گوت: "وێستگەکانی کارەبای کۆبانێ، سیرین و منبج لە کارکەوتوون."
رۆژی هەینی، 27-12-2024 ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند: "17 رۆژە کارەبا لەسەر نزیکەی 700 هەزار کەس لە کۆبانێ و منبج بڕاوە."
"وێستگەکانی کارەبای کۆبانێ، سیرین و منبج کارەبای دەیان گوند دابین دەکەن، بەڵام بەهۆی لەکارکەوتنیان ئێستا دەیان گوند بێ کارەبان." ئەمە بە گوتەی سەرچاوەیەک لە دەستەی وزەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر.
بەهۆی نەبوونی کارەباوە لەو ناوچانە نانەواخانەکان لە کار وەستاون و زۆرینەی پێداویستییەکانی خەڵکی سڤیل بە زەحمەت دەستدەکەون.
لەدوای رووخانی دەسەڵاتی ئەسەد لە رۆژی 8ی کانوونی یەکەم، هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریای نزیک لە تورکیا لە سنووری منبج و کۆبانێ هێرشەکانیان بۆ سەر هێزەکانی نزیک لە هەسەدە زیادکرد.
هەسەدە لە بەرامبەر هەر هێرشێکدا بە گوتەی خۆیان بەرپەرچی ئەو هێرشەکانی ئەو گرووپانەیان داونەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ