دوای جەژن، سەرۆک و ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان خانەنشین دەکرێن

27-06-2023
شیراز رەئوف
نیشانەکردن پەرلەمانی کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکیتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، بڕیاری فراکسیۆنی پارتی بۆ کۆتایهێنان بە کارەکانیان لە پەرلەمان موزایەدەی سیاسییە و هیچ بەهایەکی یاسایی نییە، ئەندامێکی فراکسیۆنی گۆڕانیش لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای دەکات، دوای پشووەکانی جەژن، سەرۆک و ئەندامانی خولی پێنجەمی پەرلەمان خانەنشین دەکرێن.
 
زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان رۆژی دووشەممە، 26-6-2023 لە کۆنفراسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند "ئەرکی پەرلەمانیمان لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی پێهێنا".
 
لەوبارەیەوە لوقمان وەردی، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ کە نوێنەر فاتیح پێشکێشی دەکات گوتی: "ئەوەی فراکسیۆنی پارتی کردی، موزایەدەی سیاسی بوو، چونکە داواکردنی کۆتایهاتنی خولی پەرلەمان، کاری فراکسیۆن نییە".
 
لوقمان وەردی گوتیشی "بڕیارەکەی فراکسیۆنی پارتی، دانپێدانانێکی شەرمنانە بوو بە بڕیاری دادگەی فیدراڵی لەبارەی ناشەرعیبوونی درێژکردنەوەی تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمان".
 
لە کۆنفرانسە رۆژنامەڤانییەکەیدا سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی باسی لەوەشکردبوو، ئەوان خوازیاری ئەوە نەبوون هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوابخرێت، بەڵام بەهۆی ئەو ناکۆکییانەی لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردن لەسەر پرسی کۆمیسیۆن هەبوون، "بە ناچاری دەستمان برد بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان".
 
جەلال محەممەد ئەمین، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی بڕیاری فراکسیۆنی پارتی بۆ کۆتایهاتنی کارەکانیان لە پەرلەمان لە بەرنامەکەی رووداوی ئەمڕۆدا گوتی "دوای جەژن رێکارەکانی کۆتایهێنان بە خولی پێنجەمی پەرلەمان دەگیرێنەبەر و بڕیاری کۆتایی خول بەدەست فراکسیۆن نییە، بەڵکو چەند رێکارێکی یاسایی هەن و پێویستە دیوانی پەرلەمان رێکارەکان بگرێتەبەر". 
 
جەلال محەممەد ئەمین، کە لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بڕیاردەری لیژنەی کاروباری یاسایی بوو، گوتیشی: دوای پشووەکانی جەژن، سەرۆک و ئەندامانی پەرلەمان خانەنشین دەکرێن.
 
پەرلەمانی کوردستان لە دانیشتنی رۆژی 09-10-2022 تەمەنی خۆی بۆ 31-12-2023 درێژکردەوە، لەکاتێکدا 6-11-2022 خولەکە کۆتایی دەهات، دواتر دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق لەبارەی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان بڕیاری دا و رایگەیاند، درێژکردنەوەکە "نادەستووری و نایاساییە" و هەر بڕیار و یاسایەکیش لەو ماوەیەدا لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق دەرچووە، لە رووی دەستوورییەوە "پووچەڵە".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.