هەمواری یاسایەکی عێراقی: مووچەى شەهیدانى هەڵەبجە و زیندانیانى سیاسى هاوتاى بەغدا دەکرێت

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

مووچەی شەهیدان و بریندارانى هەڵەبجە و زیندانیانى سیاسیى هەرێمى کوردستان بۆ هەموارى یاسایەکى عێراق زیاد دەکرێت، بەشێوەیەک کە مووچە و 'ئیمتیازات'یان هاوتاى هاوشێوەکانیان لە حکومەتى فیدراڵى دەکرێت.
 
ئەو بڕیارە لە کۆبوونەوەیەکى نێوان فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانى عێراق، لەگەڵ نوێنەرانى دامەزراوەى زیندانیانى سیاسیى و ئەنجوومەنى دەوڵەت دراوە، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، 19ى ئەیلوول کرا.
 
جەمال کۆچەر، سەرۆکى فراکسیۆنى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان لە پەرلەمانى عێراق، کە بەشدار بووە لە کۆبوونەوەکە، بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: "هەموارى یاساى دامەزراوەى زیندانیانى سیاسیى لە ئەنجوومەنى دەوڵەتە و لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیاردا بڕگەیەک بۆ هەموارەکە زیاد بکرێت، کە مووچە و ئیمتیازاتى شەهیدان و بریندارانى هەڵەبجە، لەگەڵ زیندانیانی سیاسیى هەرێمى کوردستان بۆ پڕۆژە یاساکە زیاد بکرێت و جیاوازى پارەکەشیان لە پشکى بودجەى هەرێمى کوردستان تەرخان بکرێت."
 
بە گوێرەى یاساى دامەزراوەى زیندانیانی سیاسیى عێراق، کەمترین مووچەى زیندانى سیاسیى، سێ ئەوەندەى کەمترین مووچەى خانەنشینییە.
 
یاساى خانەنشینى یەکگرتووى عێراق، کەمترین مووچەى خانەنشینى، بە 400 هەزار دینار دیاری کردووە، بەو پێیە کەمترین مووچەى زیندانى سیاسى ملیۆنێک و 200 هەزار دینار دەبێت.
 
جەمال کۆچەر گوتى: "بڕیاردراوە لە ماوەى هەفتەیەکدا ئەنجوومەنى دەوڵەت هەموارى یاساکە بەو گۆڕانکارییەوە بنێردرێت بۆ پەرلەمان و لەماوەیەکى کەمدا پەسەند بکرێت بۆ ئەوەى بچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە".
 
بەگوێرەى یاساى دامەزراوەى زیندانیانى سیاسى، جگە لە مووچەى بنەڕەتی، بۆ هەر ساڵێکى بەندکردن 60 هەزار دینار بۆ مووچەى زیندانی سیاسیى زیاد دەکرێت.
 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.