دەمیرتاش: وەڵامی ئەوانە بدەنەوە کە دەستیان بەسەر پارەی هەدەپەدا گرتووە

27-01-2023
هەوار ئیسماعیل
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

دوای ئەوەی پارتی دیموکراتی گەلان - هەدەپە، هەڵمەتێکی بەخشینی هاوکاری بە ناوی "گەنجینەکەمان گەلەکەمانە" دەستپێکرد، سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری ئەو پارتە هەژمارێکی بانکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، باش دەبێت ئەگەر بتوانن وەڵامی ئەوانە بدەنەوە کە دەستیان بەسەر پشکی گەنجینەدا گرتووە. 
 
سەلاحەدین دەمیرتاش، رۆژی پێنجشەممە 26ی کانوونی دووەمی 2023 بە بەکارهێنانی هاشتاگی #HazinemizHalkimiz [گەنجینەکەمان گەلەکەمانە] لە سۆشیالمیدیا بەشداریی کەمپەینەکەی هەدەپەی کرد و بە بڵاوکردنەوەی هەژمارێكی بانکی داوای پشتیوانی کرد.
 
دەمیرتاش لە تویتێکدا نووسی: "باش دەبێت ئەگەر بتوانن وەڵامێک بدەنەوە بە ئەوانەی دەستیان بەسەر پشکی گەنجینەدا گرتووە، کە لە باجی دەنگدەرانی هەدەپە پێکدێت. بەپێی هێزی خۆت یەک لیرە بێت یان 100 هەزار لیرە بیدە." 
 
پۆستەکەی سەلاحەدین دەمیرتاش لە تویتەر تاوەکو نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لەلایەن نزیکەی یەک ملیۆن بەکارهێنەرەوە بینراوە. 
 
بۆ ئەو کەسانەی بیانەوێت پارە بخەنە سەر ئەو هەژمارە بانکییە هۆشداری دراوە کە دەبێت لە کاتی پڕکردنەوەی فۆرمدا ناو و پاشناوی خۆیان و ژمارەی ناسنامەی کۆماری تورکیا بنووسن و ئاماژە بەوە بدەن کە ئەو بڕە پارەیە بەخشینی هاوکارییە. ئەو کەسانەی هاووڵاتی تورکیا نەبن بۆیان نییە هاوکاریی ببەخشن و کەسێک بۆی هەیە لە ساڵی 2023دا 221 هەزار لیرە ببەخشێت. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

لە بەردەڕەش منداڵێکی 4 ساڵ بوو بەژێر بارهەڵگرەوە؛ شۆفێرەکە باپیریەتی

ئەمڕۆ لە قەزای بەردەڕەشی سنووری دهۆک، باپیرەیەک "بە هەڵە" لەکاتێکدا بارهەڵگرەکەی لێخوڕیوە، نەوەیەکی چوار ساڵانی خۆی شێلاوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.