رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەداتە کۆمپانیاکانی حەج و عومرە و دەڵێت، نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك گه‌شتی شاره‌كانی (تائیف و ته‌بووك و ناوچه‌كانی دیكه و سه‌ر كه‌ناراوه‌كانی جه‌ده) به عومره‌كاران بكه‌ن.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و به‌ها پیرۆزه‌كانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و به‌لاڕێدانه‌بردنی پرۆسه‌ی عومره و پاراستنی شكۆی ئه‌و گه‌شته ئیمانییه هۆشداری تووند دەدەینە هه‌موو ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كه مۆڵه‌تی فه‌رمییان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان وه‌رگرتووه نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك گه‌شتی شاره‌كانی (تائیف و ته‌بووك و ناوچه‌كانی دیكه و سه‌ر كه‌ناراوه‌كانی جه‌ده) به عومره‌كاران بكه‌ن و یاخود وه‌كو ریكلام بانگه‌شه‌ی بۆ بكه‌ن چونكه ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و گه‌شته ئیمانییه‌ی كه عومره‌كاران ده‌یانه‌وێت زیاتر له شوێنه پیرۆزكان بمێننه‌وه.
بەڕێوەبەرایەتییەکە باس لەوەش دەکات، هه‌ر بۆیه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان "دووباره سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومره ئاگادار ده‌كاته‌وه كه خۆیان له‌و كاره به دوور بگرن و هه‌ر كۆمپانیایه‌ك به‌و نیازه‌وه كاربكات تووشی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی و كارگێری ده‌بێته‌وه."
نوێدەکرێتەوە...
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ