هاونیشتمانییەک لە زێی گەورەدا خنکا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ئاکرێ رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ هاونیشتمانییەکی تەمەن 35 ساڵ، لە ئاوی زێی گەورەدا خنکاوە.
 
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ئاکرێ دەڵێت، هاونیشتمانییەکە ناوی "کاروان سیامەند کەریم"ـە و خەڵکی گوندی بەنێنانە لە شارەدێی دارەتوو لە سنووری قەزای بەردەڕەش لە دهۆک.
 
بەپێی راگەیێندراوەکەی بەرگریی شارستانیی ئاکرێ، ئەو هاونیشتمانییە بە مەبەستی ماسیگرن لە زێی گەورە بووە و پاش دەرهێنانەوەی، تەرمەکەی رەوانەی دادپزیشکیی هەولێر کراوە.
 
بەگوێرەی ئاماری لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ رووداو، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تاوەکو 26ی تشرینی یەکەم، 49 کەس لە هەرێمی کوردستان لە رووبار و چەمەکاندا خنکاون.
 
بەگوێرەی ئامارەکە، لە سنووری هەولێر 28 کەس، لە سنووری دهۆک 12 کەس، لە سنووری سلێمانی هەشت کەس و لە هەولێریش یەک کەس لە ئاودا خنکاون.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە