رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، لە یەکەم رۆژی سەرژمێریدا، دوو تۆمەتبار، کە لە دوو کۆگەی خۆراکدا 41 ملیۆن دینار و 6,700 دۆلار (10 ملیۆن و 50 هەزار دینار)یان دزیبوو، دەستگیرکران.
ئەمڕۆ دووشەممە، 25ی تشرینی دووەمی 2024، کارزان ساڵح، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەم دوو تاوانبارە، قەدەخەی هاتووچۆو چۆڵیی شەقامەکانیان لە یەکەم رۆژی سەرژمێریدا بە دەرفەت زانیبوو بۆ کردنی ئەم تاوانە."
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر گوتی، "ئەو دوو کەسە دزییەکان لە دوو کۆگای خۆراک لە قەزای بنەسڵاوە کردبوو، ئەویش بە بەکارهێنانی ماسک و چەندین کەلوپەل و ئامێری دیکە."
هەردوو تۆمەتبارەکە بەناوەکانی (ع. ک. ج) و (م. ف. ع) لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران و ەە بڕیاری دادوەر راگیران، لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.
کارزان ساڵح گوتی: "تۆمەتبارەکان پێش ئەوەی تاوانەکە بکەن، شەو بە ئۆتۆمبێل چاودێری شوێنەکەیان کردووە، دواتر بە ماتۆڕ چوونەتەوە ئەو شوێنە تاوەکو کاژێر 4:00 و 5:00ی بەیانی چاوەرێ بوون، دواتر تاوانەکانیان کردووە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ