کۆمەڵگەیەک لە شنگال بەدەست نەبوونی ئاوی خواردنەوە دەناڵێنێت

26-12-2023
عەدلە بەکر
دیمەنی کاتی کڕینی ئاو بە تانکەر لە تل بنات.
دیمەنی کاتی کڕینی ئاو بە تانکەر لە تل بنات.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
دانیشتووانی کۆمەڵگەی تل بنات لە شنگال ئاوی خواردنەوەیان نییە و بە تانکەریش بە زەحمەت دەستیان دەکەوێت.
 
بەگوتەی خەڵکەکەی، ئاوی بیری ناوچەکەیان سوێرە و بەکەڵکی خواردنەوە نایەت، لەبەرئەوە داوا دەکەن چارەیەک بۆ گرفتەکەیان بدۆزرێتەوە.
 
وەزیرە حەسەن، دانیشتوویەکی تل بناتە و دەڵێت، "ئێمە تائێستاش ئاو دەکڕین، بەڵام هەن ئاویشیان پێ ناکڕدرێت. یەک رێکخراو هاوکاریی ئێمەی نەکردووە کە دەمانەوێت پرۆژەیەکی ئاومان بۆ دروست بکەن".
 
بەگوتەی خۆیان چەندین جار داوایان لە بەرپرسانی ناوچەکە کردووە پرۆژەیەکی ئاویان بۆ دروست بکەن، بەڵام تائێستا بەدەمیانەوە نەهاتوون.
 
جەلال عەزاوی، دانیشتوویەکی دیکەی کۆمەڵگەکەیە و باس لەوە دەکات، "لە پاش رووخانی رژێم پرۆژەیەک هەبوو کە ئاومان بۆ بهێنن، بەڵام تائێستا جێبەجێنەکراوە. کاتێک خۆمان بیر هەڵدەکەنین ئاوەکە یان سوێرە یان تاڵە و بۆ خواردنەوە نابێت".
 
کۆمەڵگەی تل بنات سەر بە ناحیەی قەیرەوانە لە شنگال، بەڕێوەبەری ناحیەکە چەند هۆکارێک بۆ چارەسەرنەبوونی گرفتەکە دەخاتەڕوو.
 
عەبدولحەمید قاسم، بەڕێوەبەری ناحیەی قەیرەوان گوتی، "ئینشائەڵڵا لە ماوەیەکی نزیکدا کێشەی ئاوی تل بنات لەلایەن رێکخراوی UNDP چارەسەر دەکرێت. ئەو رێکخراوە پرۆژەیەکی تەرخانکردووە و رێککەوتنی لەسەر کراوە کە لە چوار قۆناخ پێکدێت و 14 بیری ئاو لەخۆدەگرێت".
 
تل بنات دەکەوێتە باشووری چیای شنگال و پێش 2014 ژمارەی دانیشتووانی چوار هەزار خێزان بووە، بەڵام دوای هێرشی داعش ئاوارە بوون و ئێستا تەنیا 975 خێزانیان گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.