رووداو دیجیتاڵ
ئۆتۆمبیلێک لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان خۆی بە ستوونێکدا کێشا و لە ئەنجامدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، 19-4-2025، لە ناوچەی مورادییە روویدا. ئۆتۆمبیلێک لەسەر رێگەی مورادیە-وان لە کۆنترۆڵ دەرچوو و خۆی بە ستوونێکدا کێشا.
لە رووداوەکەدا پێنج کەس بریندار بوون و گەیێندرانە نەخۆشخانە. سەرەڕای هەوڵی پزیشکان، سێ لەو بریندارانە گیانیان لەدەستدا.
ئۆتۆمبیلەکە بە تەواوی تێکشکاوە و شەقامەکە بەهۆی رووداوەکەوە ماوەیەک هاتووچۆی لێ وەستێندرا.
بەگوێرەی ئاماری فەرمی، لە 2024دا لە تورکیا و باکووری کوردستان 50 هەزار و 540 رووداوی هاتوچۆ تۆمارکراون؛ لەو رووداوانەدا 237 کەس گیانیان لەدەستداوە و 33 هەزار و 703 کەسی دیکەش بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ