رووداو دیجیتاڵ
لە ئەنجامی تەقەکردنی سەربازانی قەڵای کەوێتی سوپای تورکیا بە ئاراستەی گوندی هەیاتی شارۆچکەی پیران، ئاگر لە پوش و پاوانی سنوری گوندەکە کەوتەوە.
سەفین حەسکۆ بەرپرسی لقی سێی گرکاڵی ژینگەی بارزان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "سەربازانی تورکیا لە چیای کەوێت و لە نێو قەڵادا تەقەیان لە سنوری گوندی هەیات کردووە و بەهۆیەوە ئاگر لە پوش و پاوانی ناوچەکە کەوتەوە."
بەرپرسی لقی سێی گرکاڵی ژینگەی بارزان راشیگەیاند، پێشمەرگەکانی ژینگەی بارزان بۆ ماوەی نزیک پێنج کاژێر سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە بوون و رێگەیان نەدا ئاگر نزیک گوند و ئاواییەکان بکەوێتەوە، بەڵام تاوەکو کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە رووبەرێکی بەرفراوانی لەوەڕگا و پاوانی گوندی هەیاتی شارۆچکەی پیران سوتا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ