رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی کەرتی تەکنیکی و مەیدانی لە سەرژمێریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی هەموو کارەکانی پرۆسەی گەمارۆسازی و ژمارەلێدان لە هەرێمی کوردستان تەواودەبن.
ئەمڕۆ (شەممە، 9 تشرینی دووەم) گوهدار محەممەد عەلی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، " گەمارۆسازی و ژمارەلێدان لە هەرێمی کوردستان بەڕێژەی 99٪ تەواو بووە و، سبەی هەموو کارەکانی تەواو دەبێت."
سەرۆکی کەرتی تەکنیکی و مەیدانی لە سەرژمێریی هەرێمی کوردستان دەڵێت "ئەگەر هیچ کێشەیەک دروست نەبێت، لە کاتی خۆیدا پرۆسەی سەرژمێری دەکرێت، ئێمە هەموو ئامادەکارییەکمان لەسەر ئاستی پارێزگاکان و هەرێمی کوردستان کردووە."
لە 20ـی 11ـی 2024، پرۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت و 20 رۆژ دەخایێنێت.
رۆژانی یەکه‌م و دووه‌می سەرژمێری، قەدەخەی هاتووچۆ رادەگەیێندرێت، زانياريى گشتيى خێزانه‌كان وه‌رده‌گيرێت و رۆژانی دواتريش كارى سه‌رژمێرى به وه‌رگرتنى زانياريى ورد له خێزانه‌كان، بەردەوام دەبێت.
ئەو سەرژمێرییە بۆ کۆمەڵێک مەبەست سوودی لێوەردەگیرێت، وەکو زانینی ژمارەی دانیشتووان، ده‌رخستنى دابه‌شبوونى خزمه‌تگوزارييه گشتييه‌كانى حكومه‌ت وه‌ک قوتابخانه، نه‌خۆشخانه، بنكه‌ى ته‌ندروستى، هتد... هه‌روه‌ها بۆ دیاریکردنی بودجەی پارێزگاکان و دیاریکردنی کورسیی ئەنجوومەنی نوێنەرانيش سوودى ده‌بێت.
لە عێراق، لە 1ـی ئەیلوولەوە گەمارۆسازی و ژمارەلێدان دەستپێکردووە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان 1-10-2024 دەستیپێکرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ