گەنجێک بە دروستکردنی ئەپێک دەیەوێت دیوارەکانی هەرێمی کوردستان لە نووسین پاکبکاتەوە

09-11-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
هۆگر محەممەد، ئەو گەنجەی ئەپەکەی دروستکردووە میوانی محەممەد عیزەدین بوو
هۆگر محەممەد، ئەو گەنجەی ئەپەکەی دروستکردووە میوانی محەممەد عیزەدین بوو
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گەنجێکی شاری هەولێر ئەپێکی دروستکردووە کە دەتواندرێت وەک رێنیشاندەرێکی گەشتیاری سوودی لێ وەربگیرێت. لەبارەی سوودێکی ئەپەکەشەوە دەڵێ هیواخوازە "بەهۆیەوە دیوارەکانیش پاکببنەوە."
 
'ئەپی رێبەری' لەلایەن گەنجێکی شاری هەولێر بە ناوی هۆگر محەممەد دروستکراوە، تێیدا تەواوی شوێنە گەشتیارییەکان، شەقامە سەرەکییەکان، شوێنە ئایینی و سەرەکییەکان تۆمارکراون.
 
جگە لەوانە، ئەپەکە دەکرێت بۆ مەبەستی خزمەتگوزاریش بەکاربهێندرێت. ژمارە و ناوی وەستا و گەیێنەری هەر خزمەتگوزارییەکی تێدایە، کە خەڵک لە ژیانی رۆژانەیاندا دەکرێت پێویستیان پێبێت، لەوانەش ناو و ژمارەی میکانیککاری ئۆتۆمبێل [فیتەر]، کلیلساز، ئەندازیار، کۆمپانیاکان و ناوەندە بازرگانییەکان.
 
هۆگر محەممەد، ئەو گەنجەی ئەپەکەی دروستکردووە ئەمڕۆ (شەممە، 9-11-2024) لە هەواڵەکانی کاژێر 14:00 میوانی محەممەد عیزەدین بوو، بە رووداوی گوت "لە ساڵی 2022ـوەوە کار لەسەر ئەو ئەپە دەکەم، بیرۆکەکەشم لە ژیانی رۆژانەی خەڵکەوە وەرگرتووە."
 
بەگوتەی هۆگر محەممەد، ئەپەکەی ئێستا لە هەموو کوردستان و دەرەوەش کاردەکات، بەڵام خزمەتگوزارییەکان تەنیا سنووری هەرێمی کوردستان دەگرنەوە.
 
هەروەها دەڵێ "ئەگەر ئەپەکە بەکاربکەوێت، بە ویستی خوا دیوارەکانی هەرێمی کوردستان پاک دەبنەوە و چیدیکە لەسەر دیوارەکان نانووسرێت، وەستای فڵان و ژمارەی مۆبایلی لەژێرەوە بنووسرێت."
 
دروستکەری ئەپەکە نایشارێتەوە "هەندێک داتای کەمە." دەڵێ "ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان یارمەتیم بدات بۆ خۆشیان باش دەبێت، چونکە بۆ نموونە بەشی گشتی هەیە لە ئەپەکەمدا، ئەگەر کەسێک لە سلێمانییەوە بێتە هەولێر و پێویستی بە فەرمانگەی هاتووچۆ بێت، gpsـم بۆ داناوە کە تاوەکو بەر دەرگاکەی دەچێت، بەهەمان شێوە لە شوێنەکانی دیکەش."
 
سەبارەت بە چۆنیێتیی گەڕان بەدوای شوێن یان خزمەتگوزارییەک، هۆگر دەڵێ "بە کیبۆردی سۆرانی و لاتینیش هەر دەیدۆزییەوە."
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

12-11-2024 2

نێچیرڤان بارزانی: پیرۆزبایی لە حکومەت و گەلی ئازەربایجان دەکەم بۆ میوانداریکردنی لووتکەیەکی سەرکەوتوو

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی سەرۆکی ئازەربایجان دەکات لە بەرامبەر بانگهێشتکردنی بۆ کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە کەشوهەوا ناسراو بە کۆپ 29، کۆنفرانسەکەش بە سەرکەوتوو و باش رێکخراو ناودەبات.