فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق: لە حەمرین چوار چەکداری داعش کوژران

09-11-2024
سیروان عەباس
خانەی راگەیاندنی ئەمنی، ڤیدیۆی ئۆپەراسیۆنەکەی بڵاوکردووەتەوە
خانەی راگەیاندنی ئەمنی، ڤیدیۆی ئۆپەراسیۆنەکەی بڵاوکردووەتەوە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، لە زنجیرە چیاکانی حەمرین، مەفرەزەیەکی چوار کەسیی داعش کراونەتە ئامانج و هەر چواریان کوژراون.
 
ئەمڕۆ شەممە (9-11-2024) شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، بەپشتبەستن بە رێنماییەکانی محەممەد شیاع سوودانی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، "هێزەکانمان بەردەوامن لە سەرکەوتنی بەرچاو و لەنێوبردنی مۆڵگەکانی تیرۆر و بەدواداچوون بۆ شکستپێهێنانیان."
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە "بەسوودوەرگرتن لە سەرچاوە مرۆیی و مەیدانییەکان، لە رێی بەدواداچوونی چڕی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە دوو رۆژی بەردەوامدا، شوێنی مەفرەزەیەکی داعش دەستنیشانکرا، کە چوار کەس بوون لە زنجیرە چیای حەمرین لە سنووری کەرتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک لە سنووری جیاکەرەوەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سەلاحەدین."
 
بەپێی راگەیێندراوەکە، کاژێر 18:20ـی ئەمڕۆ، بەسوودوەرگرتن لە فڕۆکەی جەنگیی ئێف16، ئەو مەفرەزەیان کردووەتە ئامانج و ئەندامەکانی کوژراون و شوێنەکەشیان خاپوور کراوە.
 
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دەڵێ: دواتر وردەکاریی زیاتر لەوبارەوە دەخەینە روو.
 
رۆژی 22-10-2024، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاندبوو، لە ئۆپەراسیۆنێکی "قارەمانانە و ناوازە"ـی هێزە ئەمنییەکانی عێراق دا، والیی داعش لە عێراق و هەشت فەرماندەی باڵای رێکخراوەکە کوژراون.  
 
سوودانی رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکە لەلایەن هێزی دژەتیرۆری نیشتمانی و بە هاوکاریی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە زنجیرەی چیای حەمرین لە پارێزگەی سەڵاحەدین حەشارگەیەکی داعشی کردووەتە ئامانج. 
 
سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتی "تیرۆر شوێنی لە عێراقدا نابێتەوە. تاوەکو حەشارگەکانیان راویاندەنێین و لەنێویان دەبەین، تاوەکو خاکەکەمان لە کارە چەپەڵەکانیان پاکدەکرێتەوە."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتان.

نێچیرڤان بارزانی داوا لە وڵاتانی زلهێز دەکات مافی کورد لە سووریا بپارێزرێت

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ماوەی هەفتەیەکدا لەگەڵ وەزیرانی بەرگریی ئەڵمانیا، ئیتالیا، هۆڵەندا و سەرۆک ئەرکانی بەریتانیا و فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانی دژی داعش لە عێراق و سووریا کۆبووەوە.