رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی ئاداری راگەیاند، بەگوێرەی لیستەکە لە ماوەی سێ رۆژ دا مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.
بەگوێرەی لیستەکە، دابەشکردنی مووچە، سبەی (پێنجشەممە، 27-03-2025) بە خانەنشینانی شارستانی دەستپێدەکات و رۆژی شەممە 29-03-2025 بە هێزی زێرەڤانی و فەرماندەیی فریاکەوتن کۆتایی دێت.
لەبارەی کاتی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست، عەلی رەئووف، نوێنەرێکی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، رۆژی شەممە، مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت و پێش جەژن مووچە وەردەگرن.
لیستی مووچەی مانگی ئادار بڵاوکرایەوە؛ حکومەت لە سێ رۆژدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکاتhttps://t.co/I7FL5lrcSY pic.twitter.com/7zDxEC4HQ5
— Rudaw (@Rudawkurdish) March 26, 2025
کەمێک پێش راگەیاندی لیستەکە، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەغدا بڕی 954 ملیار و 880 ملیۆن و 467 هەزار و 779 دیناری خستووەتە سەر لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بڕی ئەو پارەیەی بەغدا ناردوویەتی، هەمان ئەو بڕەیە کە ئەوان بۆ مووچەی مانگی ئادار داوایان کردبوو.
لیستی مووچەی مانگی شوبات، 12ـی ئەم مانگە بڵاوکرایەوە 18ـی مانگ کۆتایی بە دابەشکردنی هات. واتا بە مووچەی مانگی ئادارەوە، فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەم مانگە دوو مووچەیان وەردەگرن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ