رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان لە موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکات و دەڵێت، دەرفەتێکە بۆ ئەوەی "به پهيوهندييهكانماندا بچينه‌وه و له‌سه‌ر بنه‌ماى رێز و خۆشه‌ويستى، دۆستايه‌تى و هاريكارى، دايانبڕێژينه‌وه."
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، 29ـی ئاداری 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی پیرۆزباییدا رایگەیاند: " هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى پیرۆزى ره‌مه‌زان له ته‌واوى موسڵمانان له كوردستان، هه‌روه‌ها له عێراق و جیهان، به‌تایبه‌تيش له بنه‌ماڵه و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان پیرۆز بێت. هيوادارم هه‌مووان جه‌ژن و پشوویه‌كى ئارام و ئاسووده و پڕ له كامه‌رانى به‌سه‌ر به‌رن و به خێر و خۆشى بۆ هه‌موو لايه‌ك بگه‌ڕێته‌وه."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت: "ئه‌م جه‌ژنه پيرۆزه، بۆنه و ده‌رفه‌تێكه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موومان پابهنديمان به مانا و به‌ها و پهيامه باڵاكانى له پێكهاتنه‌وه، لێبورده‌يى، ئاشته‌وايى، لێكخۆشبوون و مرۆڤدۆستييه‌وه نوێ بكه‌ينه‌وه، به پهيوهندييهكانماندا بچينه‌وه و له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێز و خۆشه‌ويستى، دۆستايه‌تى و هاريكارى، دايانبڕێژينه‌وه."
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی:
هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى پیرۆزى ڕه‌مه‌زان له ته‌واوى موسڵمانان له كوردستان، هه‌روه‌ها له عێراق و جیهان، به‌تایبه‌تيش له بنه‌ماڵه و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان پیرۆز بێت. هيوادارم هه‌مووان جه‌ژن و پشوویه‌كى ئارام و ئاسووده و پڕ له كامه‌رانى به‌سه‌ر به‌رن و به خێر و خۆشى بۆ هه‌موو لايه‌ك بگه‌ڕێته‌وه.
ئه‌م جه‌ژنه پيرۆزه، بۆنه و ده‌رفه‌تێكه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موومان پابهنديمان به مانا و به‌ها و پهيامه باڵاكانى له پێكهاتنه‌وه، لێبورده‌يى، ئاشته‌وايى، لێكخۆشبوون و مرۆڤدۆستييه‌وه نوێ بكه‌ينه‌وه، به پهيوهندييهكانماندا بچينه‌وه و له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێز و خۆشه‌ويستى، دۆستايه‌تى و هاريكارى، دايانبڕێژينه‌وه.
هيوادارم جه‌ژن و بۆنه‌كانى داهاتوو، بۆ هه‌مووان له دۆخ و ڕۆژگار و ژيان و گوزه‌رانێكى باشتردا بێنه‌وه و هه‌موومان پێكه‌وه له هه‌رێمى كوردستان و عێراق، يه‌كڕيز و ته‌با، بتوانين باشتر خزمه‌تى گه‌ل و نيشتمان بكه‌ين.
جه‌ژن له هه‌مووان پیرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به خۆشى.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
٢٠٢٥/٣/٢٩
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ