رووداو دیجیتاڵ
زەوی کشتوکاڵی و باخی هاونیشتمانییان لە گوندەکانی بانە بە شۆفڵ تێکدەدرێت و زیانلێکەوتووان دەڵێن، کۆمپانیای گاز تێکی داون.
لە گوندەکانی شوێ، شەڕگە، هۆمەڕەشاڵ و میراوای بانە، باخ و زەوی کشتوکاڵی ئەو جووتیارانە تێکدراوە کە دەکەونە نزیک شوێنی راکێشانی بۆری گاز و ژمارەیەک داری چەندین ساڵەی گوێز و میوە لە ریشە دەرهێندراون.
چەند جووتیار و باخەوانێک کە زیانیان بەرکەوتووە بە تۆڕی میدیایی رووداویان راگەیاند، کێڵگە و باخەکانیان بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە و لە شەودا بە شۆفڵ تێکدراون.
زیاتر لە 20 ساڵە بۆری گاز لەو ناوچەیە راکێشراوە و جووتیار و باخەوانەکان دەڵێن، ئەو کاتە تەنیا شوێنی راکێشانی بۆرییەکە بە پارەیەکی کەم لە خەڵک کڕدرا، نەک دەوروبەرەکەی.
کۆمپانیای گازی بانە بە زیانلێکەوتووانی راگەیاندووە، تێکدانی ئەو شوێنانە کاری ئەوان نییە و کۆمپانیایەک کردوویەتی کە جێبەجێکردنی بەشێک لە پڕۆژەی گازی پارێزگای سنە و ورمێی پێدراوە.
ئەو کۆمپانیایە بە جووتیار و باخەوانەکانی راگەیاندووە، دەبێ 14 مەتر لە دەوروبەری بۆری گاز بکشێنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ