بارەگای پارتی گەلی تورکمان لە کەرکووک کرایەوە

02-04-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوای نزیکەی هەشت ساڵ، بارەگای پارتی گەلی تورکمان لە کەرکووک کرایەوە. سەرۆکی پارتەکە دەڵێت: "دەمانەوێت لەنێو لایەنگرانمان درێژە بە کاری سیاسی بدەین."
 
رۆژی چوارشەممە، دووی نیسانی 2025، عیرفان کەرکووکی، سەرۆکی پارتی گەلی تورکمان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لەنێو شاری کەرکووک بارەگامان کردەوە تاوەکو خزمەت بە نەتەوەی خۆمان لە کەرکووک بکەین، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ برا کورد، عەرەب و ئاشوورییەکان؛ تاوەکو بتوانین ئاشتی و پێکەوەژیان بەرقەرار بکەین."
 
سەرۆکی پارتی گەلی تورکمان دەڵێت: "ئەمڕۆ بۆ ئێمە دوو جەژنە، چونکە ئیدی دەتوانین خزمەت بە ئێستا و داهاتووی تورکمانان لە نێو پارێزگەی کەرکووک بکەین. داواکاری تورکمانەکان و خەڵکی ئەو شوێنانەی خزمەتگوزارییان نییە، دەگەیێنین و داوا دەکەین خزمەتگوزارییان بۆ دابین بکرێت".
 
هەشت ساڵە بارەگای سەرەکی پارتی گەلی تورکمان لە کەرکووک لای ئەو پارتە نییە. عیرفان کەرکووکی گوتی: "چەندین ساڵە سکاڵای یاساییمان لە دادگە تۆمارکردووە تاوەکو بارەگاکان بگەڕێندرێنەوە. بەدواداچوون دەکەین تاوەکو مافەکانمان بۆ بگەڕێندرێنەوە."
 
لەبارەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، عیرفان کەرکووکی گوتی: "لە داهاتوودا بڕیار دەدەین."
 
 16ـی ئۆکتۆبەری 2017 سوپای عێراق و حەشدی شەعبی هێرشیان کردە سەر کەرکووک و شارەکەیان کۆنترۆڵ کرد. دوای ئەو رووداوە، بەشێکی هێزە سیاسییەکان لەوێ نەمان.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک پێشمەرگە لەکاتی مەشقدا

ئەمڕۆ زیاتر لە 51 هەزار پێشمەرگە هاوکاریی هاوپەیمانان وەردەگرن

بەگوێرەی پڕۆژەی 'هەژماری من'، ئەمڕۆ زیاتر لە 51 هەزار پێشمەرگەی لیوا هاوبەشەکان لە هەرێمی کوردستان بڕە پارەیەک وەکو هاوکاریی هاوپەیمانان وەردەگرن.