لە هەولێر و دهۆک 11 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە رۆژانی جەژندا تۆمار کراون

02-04-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لایەنە پەیوەندیدارەکانی دهۆک و هەولێر دەڵێن، لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا 10 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە پارێزگاکان تۆمار کراون و بەو هۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.
 
رۆژی چوارشەممە 2ی نیسانی 2025 موقەدەم شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە مانگی ئاداردا 34 رووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمار کراون. لە سێ رۆژی جەژنیشدا 9 رووداو تۆمار کراون."
 
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر گوتی، "لە ئەنجامی رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لەو سێ رۆژەدا ژنێک لە شاوێس گیانی لەدەستدا، دوو ئۆتۆمبێل گڕیان گرت، چەند ماڵ و پەلەوەرخانەیەکیش لە بەحرکە سووتان."
 
هاوکات بێوار عەبدولعەزیز، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک بە رووداوی گوت، لە سێ رۆژی جەژنی رەمەزاندا لە پارێزگای دهۆک دوو رووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمار کراون.
 
وەک گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک دەڵێت، "دوێنێ ئێوارە ئاگر لە شوقەیەکی ناوچەی رەزا لە دهۆک کەوتەوە و ژنێکی 33 ساڵان گیانی لەدەستدا. رووداوێکی دیکەش رۆژی یەکەمی جەژن بەهۆی شۆرتی کارەباوە روویدا کە زیانی مادی هەبوو."
 
رۆژی یەکشەممە 31-03-2025 لە هەرێمی کوردستان یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان بوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە