سبەی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە لە هەرێمی کوردستان

29-03-2025
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "سبەی (یەکشەممە، 30-3-2025) یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە."
 
پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە هەولێر، رایگەیاند "ئەمڕۆ لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی کۆبووەوە، دوای هەماهەنگیکردن لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکانمان لە سنووری پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان و بە پشتبەستن بە بەڵگە شەرعییەکان و شارەزایانی بواری فەلەکناسی، رایدەگەیێنین سبەی، یەکشەممە 30-3-2025 یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزە."

 

 
ئەمە لەکاتێکدایە؛ ئێوارەی ئەمڕۆ سعودیە رایگەیاند، "مانگی شەوال بینرا و، سبەی (یەکشەممە) یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.''
 
لیژنە لاوەکییەکانی بینینی مانگ، لەوانە لیژنەکە لە سلێمانی ئەمساڵ لە چیای گۆیژەوە سەیری مانگیان کرد و دواتر راپۆرتی خۆیان بە وەزارەتی ئەوقاف داوە بۆ ئەوەی لەوێوە رابگەیێنرێت.
 
ئەندامێکی لیژنەکەش بە رووداوی گوت "تەلەسکۆپێکمان پێیە کە 100 جار مەودا نزیک دەکاتەوە بۆ بینینی مانگ."

 

 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەک کە کاریگەریی کەمبارانیی پێوە دیارە. وێنە: رووداو

توێژینەوە نوێیەکان: مەترسیی وشکەساڵی لە هەرێمی کوردستان زیاتر بووە

لە کەشێکی هەوراویی وشک و بێ بارانیی هەولێری پایتەختدا، باسی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا دەکرێت. د. هونەر چەندین توێژینەوەی جیاوازی لەسەر گۆڕانی کەشوهەوا کردووە، ئەمجارە بە هاوبەشیی چوار کەسی دیکە توێژینەوەیان لەسەر وشکەساڵی و بڕی بارانی پارێزگای سلێمانی کردووە، کە بەراوردی نێوان ساڵانی 1981 تاوەکو 2023یه