رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان لە موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکات.
بافڵ تاڵەبانی، ئێوارەی ئەمڕۆ (شەممە، 29-3-2025) دوای ئەوەی سعودیە رایگەیاند سبەی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە و پێش ئەوەی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان رایبگەیێنێت کە "سبەی جەژنە" پیرۆزبایی جەژنی بڵاوکردەوە.
بافڵ تاڵەبانی لە بەشێکی پەیامەکەیدا دەڵێ "لەم بۆنە پیرۆزەدا، دووپات لە پێویستیی تەبایی، برایەتی و یەکڕیزی نێوان گەلەکەمان دەکەمەوە لەپێناو بەهێزکردنی قەوارەکەمان و سەقامگیری سیاسی لە هەرێمەکەماندا."
دەقی پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانی:
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، پیرۆزبایی گەرم لە موسڵمانانی كوردستان، عیراق و جیهان دەکەم.
خوای گەورە نوێژ و رۆژوو و عیبادەتی هەموولایەکی قبوڵکردبێ و جەژنی خێروخۆشی و ئاشتی و ئارامی بێت.
هیوادارم ئەم جەژنە، هاندەرمان بێت تا بە گیانی لێبوردەیی و بەرپرسیارێتی نیشتمانییەوە هەنگاوبنێین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و نەهێشتنی کەموکوڕییەکان و باشترکردنی حکومڕانی و ژیانی خەڵکە خۆشەویستەکەمان.
لەم بۆنە پیرۆزەدا دووپات لە پێویستیی تەبایی، برایەتی و یەکڕیزی نێوان گەلەکەمان دەکەمەوە لە پێناو بەهێزکردنی قەوارەکەمان و سەقامگیری سیاسی لە هەرێمەکەماندا.
هەر لەجەژن و شادی و سەرفرازیدا بن
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ