کەشناسی: سبەی بەفر و باران دەبارن و پلەی گەرما نزیکەی 8 پلە دادەبەزێت

23-01-2024
هێمن بابان رەحیم
نیشانەکردن کەشوهەوا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، سبەی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان باران دەبارێت و لە زۆرینەى لووتکەى شاخە بەرزەکانیش، بەفر دەبارێت.
 
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی خۆی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی (23 و 24ـی کانوونی دووەمی 2024) بڵاوکردەوە.
 
بەپێی پیشبینییەکان ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتى نیمچەهەور دەبێت و، هەندێ کات بۆ هەورى تەواو دەگۆڕێت. لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان لە دواى نیوەڕۆ بەردەوام هەور دەبێت و هەندێ کات نمەباران دەبێت، بەتایبەتی لە دواى نیوەڕۆوە.
 
لە سەنتەرى پارێزگەکانیش بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان؛ ئەگەرى نمەباران هەیە بەتایبەتى لە کاتەکانى ئێوارەدا، هەروەها ئەگەرى هەورە تریشقەش هەیە لە هەندێک ناوچە لەکاتى بارانباریندا. بەتایبەتیش لە؛ کۆیە، بارزان، ئاکرێ، شیلادزێ، سۆران، چۆمان و چەمانکێ بارانبارین زیاتر دەبێت. 
 
هەروەها لە شەودا بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان دەبارێت.
 
هەرچی کەشوهەوای رۆژی چوارشەممە، 24ـی کانوونی دووەمی 2024ـە، کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەکى سارد، پلەکانی گەرما بە نزیکەیی 6 بۆ 8 پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە.
 
کەشناسی دەڵێ  "لەگەڵ زیادبوونى کاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست، لە هەرێمی کوردستان بە گشتى باران بەشێوەى نمە باران دەبارێت لە کات و ناوچەى جیا جیادا و لە هەندێک ناوچەدا بارانى مامناوەند دەبێت، بەفریش لە زۆربەی لووتکەى شاخە بەرزەکان دەبارێت."
 
بەرزترین پلەکانی گەرما بەمشێوەیە دەبێت:
 
هەولێر: 15 پلە
سلێمانی: 13 پلە
دهۆک:  7 پلە
کەرکووک:  16 پلە
هەڵەبجە : 13 پلە
زاخۆ:  8 پلە
گەرمیان:17 پلە
حاجی ئۆمەران: 1پلە
سۆران: 7 پلە

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو گەریلای پەکەکە

راپرسییەک: 75.1%ی خەڵک پێیانوایە پەکەکە دەستبەرداری چەک نابێت

کۆمپانیای ئاسال ASAL، بۆ توێژینەوەی سیاسی و کۆمەڵایەتی و راپرسییەکان، ئەنجامی دوایین راپرسیی لەبارەی پرۆسەی چارەسەری کردووە و دوو پرسیار لەبارەی پەکەکە کردووە، بەپێی ئەنجامی راپرسییەکە 75.1%ی بەشداربووان پێیانوایە پەکەکە دەستبەرداری چەک نابێت