کەشناسی: کەشوهەوا جێگیر دەبێت

21-10-2023
سۆران حوسێن
نیشانەکردن کەشوهەوا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ کەشوهەوا جێگیر دەبێت و ئاسمان ساماڵ بۆ پەڵە هەور دەبێت. کەشناسێکیش دەڵێت، پێشبینی دەکرێت رۆژانی 25 و 26ـی ئەم مانگە باران لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ببارێت.
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ (شەممە، 21ـی ئۆکتۆبەری 2023) ئاسمان ساماڵ بۆ پەڵە هەور دەبێت. با، لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت و پلەی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە پلەی گەرمای تۆمارکراوی دوێنێ.
 
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسیی ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "پێشبینی دەکرێت رۆژی 25ـی ئۆکتۆبەر شەپۆلێکی بارانبارین سنووری پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان بگرێتەوە؛ رۆژی دواتر سنووری هەولێر، دهۆک و ئیدارەی سۆرانیش بگرێتەوە. شەپۆلەکە وەکو دەستپێکی بارانبارین بۆ هەندێک ناوچە باشە و بەگشتی مامناوەند دەبێت."
 
ئەو کەشناسە ئاماژەی بەوە کرد، پێشبینی دەکرێت کۆتایی ئەم مانگەش شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و پلەی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزێت.
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرمای ئەمڕۆ بەمشێوەیە دەبێت:
 
هەولێر؛ 30 پلەی سیلیزی
سلێمانی؛ 28 پلەی سیلیزی
دهۆک؛ 24 پلەی سیلیزی
کەرکووک؛ 32 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە؛ 30 پلەی سیلیزی
زاخۆ؛ 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران؛ 18 پلەی سیلیزی
سۆران؛ 25 پلەی سیلیزی
گەرمیان؛ 34 پلەی سیلیزی
 
دوێنێ، کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بارانبارینی 24 کاژێری پێشتری بڵاوکردەوە. بەگوێرەی ئەو ئامارە، زۆرترین باران لە قەزای پێنجوێن باریبوو کە 15.5 ملیمەتر بوو. بارانبارین لە سەنتەری پارێزگاکانیش لە سلێمانی 9.3 ملیمەتر؛ دهۆک 0.8 ملیمەتر؛ لە هەولێر و هەڵەبجە بارینی هیچ بڕەبارانێک تۆمارنەکراوە.
 
هەر بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کورستان، دوێنێ ساردترین شوێنی هەرێمی کوردستان حاجی ئۆمەران بوو و 8 پلەی سیلزیی تێدا تۆمارکرابوو؛ لە بامەڕنێ 11 پلەی سیلیزی؛ پێنجوێن، ئامێدی و سۆران 12 پلەی سیلیزییان تێدا تۆمار کرابوو.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و گويدۆ كرۆسێتۆ، وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا، وێنە: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان  ​

وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا بۆ نێچیرڤان بارزانی: بە بایەخەوە لە پێگەی هەرێمی کوردستان دەڕوانین

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێشوازیی لە وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا کرد، لە کۆبوونەوەیەکیشدا وەزیرە ئیتاڵییەکە "ستايشى رۆڵى پێشمه‌رگه‌ى له‌ شه‌ڕى دژى تيرۆر و تێكشكاندنى داعشدا كرد و رۆڵ و پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستانى له‌ ناوچه‌كه‌دا به‌زر نرخاند."