رووداو دیجیتاڵ
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستی بە گۆڕانکاری لە ئۆرگانەکانی کردووە، لەو چوارچێوەیەشدا رەفعەت عەبدوڵڵا، وەکو جێگری سەرۆک هەڵبژێردرا.
ئەمڕۆ (یەکشەممە، 6-4-2025) مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی بافڵ تاڵەبانی کۆبووەوە.
سەرچاوەیەکی باڵا لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا رەفعەت عەبدوڵڵا، وەکو جێگری سەرۆکی حیزبەکە هەڵبژێردراوە.
بۆ ئەوەی بە فەرمیی ببێتە جێگری سەرۆک، دەبێت ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆببێتەوە و زۆرینە دەنگ بە رەفعەت عەبدوڵڵا بدەن.
رەفعەت عەبدوڵڵا، ئەندامی مەکتەبی سیاسییە و خەڵکی پارێزگای کەرکووکە.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، سبەی (دووشەممە) کۆبوونەوەی دووەمی مەکتەبی سیاسی دەکرێت و بڕیار لەبارەی چەند گۆڕانکارییەکی دیکەی نێوخۆی یەکێتی دەدرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ