بەهای دینار بەرز بووەوە؛ 100 دۆلار بە 153 هەزار و 300 دینارە

18-12-2023
سۆران حوسێن
نیشانەکردن نرخی دینار و دۆلار
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەراورد بە دوێنێ، ئەمڕۆ بەهای دینار بەرزبووەوە؛ لە سلێمانی 100 دۆلار بە 153 هەزار و 350 دینارە؛ لە هەولێریش 100 دۆلار بە 153 هەزار و 300 دینار دەفرۆشرێت.
 
رۆژی یەکشەممە، 18-12-2023، حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بەهای دینار بەرزبووەتەوە و 100 دۆلار بە 153 هەزار و 300 دینار دەفرۆشرێت.
 
هاوکات رەوەز میرزا، خاوەنی کۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، 100 دۆلار بە 153 هەزار و 350 دینار دەفرۆشرێت.
 
لەبارەی هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهای دینار حاجی سابیر گوتی، "شتێکی بەرچاو نییە؛ تەنیا دەنگۆ هەیە لە ساڵی نوێدا رێکاری نوێ بۆ پێدانی دۆلار رابگەیێندرێت و بەهای دینار بەرز بێتەوە."
 
دوێنێ لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا 100 دۆلار بە 155 هەزار و 700 دینار فرۆشرا، لەکاتێکدا هەفتەی رابردوو 100 دۆلار بە زیاتر لە 156 هەزار دینار دەفرۆشرا.
 
بانکی ناوەندیی عێراق رۆژانە نزیکەی 200 ملیۆن دۆلار بە نرخی فەرمی دەفرۆشێت کە بۆ 100 دۆلار 132 هەزار دینار وەردەگرێت. ئاڵوگۆڕکارانی دراو دەڵێن، ئەو پارەیە بەشی زۆری بۆ دەرەوەی وڵاتە؛ بۆیە بەهای دینار بەرامبەر دۆلار ناجێگیرە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دایکی منداڵەکان دەڵێت، نووسینگەی سەرۆک بارزانی کێشەکەی بۆ چارەسەر کردووە.

دوای راپۆرتێکی رووداو، سەرۆک بارزانی هاوکاریی ماڵباتێکی کۆبانی دەکات

عەبدولسەلام ئیبراهیم و بەشار مستەفا دوو هاونیشتمانیی رۆژئاوای کوردستان بوون و لە کەرکووک دەژیان، رۆژی شەممە دوای کارکردن، بۆ خەوتن دەچنە نێو خێوەتەکەیان و بەهۆی گازی سۆپاوە هەردووکیان گیانیان لەدەستدا.