وەزارەتی دارایی: لیستی مووچەی نیسان رادەستی بەغدا کرا

22-04-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزارەتی دارایی رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی نیسانی رادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق کردووە. 
 
ئەمڕۆ سێ شەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا".
 
بەگوێرەی وەزارەتی دارایی، رادەستکردنی لیستەکە لە کاتێکدایە، رۆژی یەک شەممەی رابردوو، "راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئازار و راپۆرتی کۆتایی ساڵی 2024، لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە بۆ فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ نێردراوە".
 
هەر ئەمڕۆ، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕی 48 ملیار و 205 ملیۆن و 765 هەزار دینارییان لە داهاتی نانەوتیی مانگی ئادار بۆ بەغدا ناردووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خۆڵبارین لە شاری هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

کەشناسیی عێراق: سبەی خۆڵبارین لە هەرێمی کوردستان کۆتایی دێت

شەپۆلێکی خۆڵبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە. دەستەی کەشناسیی عێراق دەڵێت، سبەی شەپۆلەکە کۆتایی دێت. کەشناسی هەرێمی کوردستانیش پێشبینی بارانبارین دەکات.