لە هەولێر 100 دۆلار بە 157 هەزار و 600 دینارە

29-11-2023
سۆران حوسێن
نیشانەکردن دۆلار نرخی دینار و دۆلار
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە بازاڕی هەولێر 100 دۆلار بە 157 هەزار و 600 دینار دەفرۆشرێت؛ لە سلێمانیش هەر 100 دۆلار 150 دینار زیاتر لە هەولێر دەفرۆشرێت.
 
ئەمڕۆ (چوارشەممە، 29-11-2023) حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی گۆڕینەوەی دراو لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕدا 100 دۆلار بە 157 هەزار و 600 دینار دەفرۆشرێت.
 
رەوەز میرزا، خاوەنی کۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 157 هەزار و 750 دینار دەفرۆشرێت.
 
بانکی ناوەندیی عێراق رۆژانە نزیکەی 200 ملیۆن دۆلار بە نرخی فەرمی دەفرۆشێت کە بۆ 100 دۆلار 132 هەزار دینار وەردەگرێت. 
 
ئاڵوگۆڕکارانی دراو دەڵێن، ئەو پارەیە زۆرینەی بۆ دەرەوەی وڵاتە بۆیە بەهای دینار بەرامبەر دۆلار نزم و ناجێگیرە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە