دادگەى باڵاى فیدراڵیى عێراق لەبارەی کۆتای کریستیان لە سلێمانى کۆدەبێتەوە

18-07-2023
هەستیار قادر
نیشانەکردن دادگای باڵای فیدراڵی سلێمانی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دادگەى باڵاى فیدراڵیی عێراق تاوتوێى سکاڵایەک دەکات، کە لەلایەن ئەندامێکى ئەنجوومەنى پارێزگاى سلێمانى پێشکێشکراوە بۆ دیاریکردنى کۆتای کریستیانەکان لەو پارێزگایە بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان.
 
بەگوێرەى خشتەى دانیشتنەکانى دادگەى باڵاى فیدراڵى عێراق، 18ـی تەمموزى 2023، دادگەى باڵاى فیدراڵى عێراق لەبارەى سکاڵایەک کۆدەبێتەوە، کە لەلایەن ئامانج نەجیب شەمعوون، ئەندامى کۆتاى کریستان لە ئەنجوومەنى پارێزگاى سلێمانى پێشکێش کراوە.
 
ئامانج نەجیب شەمعوون لە سکاڵاکەیدا داوا دەکات دادگەکە، ماددەی 36ـی یاساى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بە نادەستوورى لەقەڵەمبدات کە تایبەتە بە کۆتایی پێکهاتەکان لە پەرلەمانى کوردستان و مادەى نۆى هەمان یاسا کە هەرێمى کوردستانى وەک یەک بازنەى هەڵبژاردن دیاریکردووە بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان.
 
ئامانج نەجیب شەمعوون، بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند "کریستیانەکانى سلێمانى پشتگوێ خراون، دەبێت کورسییەکى کۆتایان هەبێت بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان و، لەسەر ئەو بنەمایەش سکاڵاکەم تۆمارکردووە".
 
بەگوێرەى مادەى 36ـی یاساى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، پێنج کورسی کۆتا لە پەرلەمانى کوردستان بۆ کلدان، سریان و ئاشووری تەرخان دەکرێن، لەگەڵ یەک کورسی بۆ پێکهاتەى ئەرمەن، ئەوە جگە لە تەرخانکردنى پێنج کورسی بۆ تورکمانەکان.
 
لە مادەى نۆى هەمان یاسادا هاتووە، کە دەبێت هەرێمى کوردستان یەک بازنەى هەڵبژاردن بێت.

 

 

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سووتانی پاڵاوگەیەکی نایاسایی لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

ژینگەی هەولێر: 54 پاڵاوگە داخراون و 20 خاوەن پاڵاوگەش دەستگیرکراون

ئەمڕۆ دووشەممە، 23-12-2024، دڵشاد هیرانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، جگە لە داخستنی کارگەکان، لە دوو هەفتەی رابردوو 20 خاوەن پاڵاوگەی نایاساییان دەستگیرکردووە کە پابەندی رێنوێنییە ژینگەییەکان نەبوون.