گالەری

رووداو دیجیتاڵ 

دەیان هاونیشتمانی لە گوندی دێراگژنیک لە دهۆک وەکو نەریتی ساڵانەیان، پێکەوە کۆبوونەوە و بە ماڵاندا دەگەڕێن بۆ جەژنەپیرۆزە و گەردن ئازادی.
 
دێراگژنیک، دووەم گەورەترین گوندی سنووری پارێزگای دهۆکە، زیاتر لە 150 ماڵ دەبێت و تاکە گوندی دهۆکە کە سێ قوتابخانەی هەبێت.
 
هاونیشتمانییانی دێراگژنیک بەوە ناسراون گرنگی بە بابەتە کولتووری و ژینگەییەکان دەدەن، هەر ئەوەشە وای کردووە هاوشانی گەورەکان، منداڵانیش لە گوندەکەدا لە تەمەنی بچووکەوە بەشداریی رێوڕەسمەکانی جەژن بکەن.