سەرکەوتنێکی بێوێنە لە رەمەزان دا

30-03-2025
A+ A-
‎بە بۆنەی جەژنی رەمەزان، پیرۆزبایی لە هەموو موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکەین، هیوادارین ببێتە مایەی لێبووردەیی و ئاشتی بۆ ناوچەکەمان و جیهان. 
 
‎رەمەزانی ئەم ساڵ، مانگێکی پڕ لە تێکەڵاوبوونی زیاتری نێوان رووداو و خەڵک بوو. پشتیوانیی خەڵکی کوردستان لە رووداو هێزێکی زیاتری بە رووداو بەخشیوە بۆ پێشکەوتنی زیاتر. 
 
‎لە ماوەی مانگی رەمەزان دا، رووداو ژمارەیەک بەرنامەی زۆر سەرکەوتووی پێشکێشکردن، لە سەرووی هەموویانەوە بەرنامەی (پاشیڤی رووداو)، کە پێشکێشکاری خۆشەویستی خەڵکی کوردستان بێستوون عوسمان پێشکێشی کرد. ئەم بەرنامەیە بە هاوکاریی سەرمایەدارانی کوردستان توانی 114 کورسیی خوێندنی ماستەر لە دەرەوەی وڵات بۆ دەرچووانی زانکۆکانی کوردستان دابین بکات. 
 
‎بەدرێژایی مانگی رەمەزان بەرنامەکانی (باوەڕنما) ، (باژۆ) ، (حاجیلە)، (شیڤ و شیرینی)، (تام و نەتەوە)  (گەڕیدەی رەمەزان)، (جیهانی ئادەم)، (رۆژینامە)، (تامخۆش)، (بەچینی )، (ئارام و چیرۆک)، ( کێ زیرەکە) و (لوقمەقازی)، لە تەلەڤزیۆن، رادیۆ و رووداو دیجیتاڵ دا پێشکێشکران. بەگشتی تەنیا لە تەلەڤزیۆن دا 5728 خولەک بەرنامە بەرهەمهێنران. 
 
‎بەرنامەکانی رەمەزان تەنیا لە سۆشیاڵ میدیای رووداو دا زیاتر لە 2.3 ( دوو ملیار و 300 ملیۆن) جار بینراون، هەروەها 600 ملیۆن کۆمێنت و زیاتر لە 90 ملیۆن کاردانەوەیان لەسەر هەبوو. 
 
‎بەبۆنەی ئەم سەرکەوتنە مەزنەوە، پیرۆزبایی لە هەموو بەشەکانی رووداو دەکەین و سەرکەوتنی زیاترمان لەپێشن. 
 
‎تۆڕی میدیایی رووداو 
30ـی ئاداری 2025 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە چاکسازیی ژنان و منداڵانی هەولێر، ئەمساڵ دوو کەس ئەو مۆڵەتەیان وەرگرتووە

چاکسازیی ژنان و منداڵانی هەولێر: بەشێکی سزادراوان سێ مانگ جارێک دەتوانن مۆڵەتی چوونە ماڵەوە وەربگرن

وەک تەیب عەبدولعەزیز دەڵێت، "ئەم مۆڵەتە هەموو سزادراوان ناگرێتەوە. هەندێک تاوان هەن تاوانبارەکەیان ناتوانێ مۆڵەت وەربگرێت، وەک کوشتن، تاوانەکانی دژی ئاسایشی گشتیی هەرێمی کوردستان، تاوانی رفاندن و چەند تاوانێکی دیکە."