دووەم بەشەخۆراکی ئەم ساڵ دابەش دەکرێت

27-03-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

زۆرینەی مادەکانی دووەم بەشەخۆراکی مانگانەی ئەم ساڵ گەیشتوونەتە هەرێمی کوردستان و لە چەند رۆژی داهاتوودا دابەش دەکرێن.
 
دلێر عەبدولواحید، بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە هەولێر، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "هاتنی خۆراک دەستی پێکردووە و دوای جەژن دووەم بەشەخۆراک دابەش دەکرێت".
 
هەر ئەمڕۆ، ئازاد حوسێن، جێگری بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "رەزامەندی بۆ دابەشکردنی خۆراک دراوە و دوای جەژن راستەخۆ دابەشی دەکەین".
 
ئازاد حوسێن ئاماژەی بەوەشکرد، جگە لە رۆنی شل کە "لە بەغداوە بە کەمی" دێت، مادەکانی دیکەی بەشەخۆراک لە کۆگاکاندا هەن.
 
ئەوەی بڕیارە دابەش بکرێت بۆ یەک کەس پێکدێت لە: یەک کیلۆ شەکر، سێ کیلۆ برنج، یەک لیتر زەیت (لەگەڵ گەیشتی دابەش دەکرێت)، 400 گرام دۆشاوی تەماتە، نیو کیلۆ نیسک، نیو کیلۆ لەتکە نۆک و 9 کیلۆ ئارد.
 
لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 5 ملیۆن و 354 هەزار کەس مانگانە بەشەخۆراک وەردەگرن. لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە دوو ملیۆن و 74 هەزار و 129 کەس؛ لە پارێزگای هەولێر زیاتر لە ملیۆنێک و 960 هەزار کەس و لە پارێزگای دهۆکیش زیاتر لە ملیۆنێک و 320 هەزار کەس.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 راکان جبووری دوای گەڕانەوەی بۆ کەرکووک قسەی بۆ رووداو کرد

راکان جبووری بۆ رووداو: بڕیاری گەڕانەوەم بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک نەداوە

راکان جبووری، پارێزگاری پێشووی کەرکووک بەوەکالەت دوای ئازادکردنی، گەڕایەوە شاری کەرکووک و لەلایەن لایەنگرانی پێشوازی لێکرا. راکان جبووری رایگەیاند، ناگەڕێتەوە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، تاوەکو ئەو کاتەی دادگە پرسی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکووک یەکلایی دەکاتەوە.