رووداو دیجیتاڵ
ژینگەپارێزێکی خاوەن پێداویستیی تایبەت لە رۆژهەڵاتی کوردستان، وەک نیشاندانی ناڕەزایەتی دژی کوشتنی کۆڵبەرانی کورد، نەبوونی خزمەتگوزاری بۆ کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت و گرنگینەدان بە ژینگەی رۆژهەڵاتی کوردستان، بڕیاری دا لە شاری مەریوانەوە بە کورسییەکەوە بچێتە تاران.
کامران دوپلۆرەیی، چالاکڤانی ژینگە و ئەندامی ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی زاگرۆس، کە خاوەنپێداویستیی تایبەتە، رۆژی چوارشەممە بڕیاری دا، رێگەی 700 کیلۆمەتری مەریوان بۆ تاران، بە کورسیی خاوەن پێداویستی تایبەت ببڕێت و بچێتە بەردەم پەرلەمانی ئێران لە تاران.
کامران دوپلۆرەیی کە خۆی پێشتر کۆڵبەر بووە و بە تەقەی هێزە سەربازییەکانی ئێران لە کاتی کۆڵبەریدا، قاچی لەدەستداوە، تائێستا 20 جار نەشتەرگەریی قاچی بۆ کراوە و ئێستا خاوەنی قاچی دەستکردە.
ئەو چالاکڤانە دەڵێت وەک دەربڕینی ناڕەزایی لە دژی کوشتنی کۆڵبەرانی کورد ئەو رێگەیە بە کورسی تایبەت دەبڕێت و دەچێتە پەرلەمانی ئێران تاوەکو دەنگی ناڕەزایەتی خۆی بە پەرلەمانتاران بگەیێنێت. ئەو هەروەها دەڵێت؛ ناڕەزایەتییەکەی بۆ دۆخی خراپی ژینگەی رۆژهەڵاتی کوردستان و نەبوونی خزمەتگوزاری بۆ کەسانی خاوەنپێداویستی تایبەتیشە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ