وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان: لە داهاتوودا تانە لە یاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە دەدرێت

14-04-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان دەڵێت، دواجار بەرهەمی هەوڵەکانیان چنییەوە. دەشڵێت، بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە کاریگەریی بەرچاوی لەسەر بودجەی خەڵکی پارێزگاکە دەبێت.
 
رۆژی دووشەممە، 14ی نیسانی 2025، عەبدوڵڵا حاجی مەحموود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بارەی بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، وەکو وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان هەوڵی زۆریان دا و کۆبوونەوەی زۆریان کرد بۆ ئەو پرسە و گوتی: "ئەمە دەسکەوتێکی گەورەی مەعنەوی و سیاسییە بۆ تەواوی خەڵکی هەرێمی کوردستان و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان".
 
پرۆژەیاسای بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە، چەند جارێک لە بەرنامەی کاری پەرلەمانی عێراق دادەنرا، بەڵام رێژەی یاسایی دانیشتنەکە تەواو نەدەکرا.
 
هەرچەندە لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا پڕۆژەیاساکە پەسندکرا و هەڵەبجە بە فەرمی بووە پارێزگا، بەڵام عەبدوڵڵا حاجی مەحموود، پێیوایە لە داهاتوو کۆسپی زۆر بۆ ئەم بڕیارە دروست دەکەن و تانە لەو بڕیارە دەدەن، بەڵام دەڵێت: "دڵنیام بە هەوڵ و ئیرادەی کورد سەردەکەوین، پەرلەمانتاران رۆڵێکی گەورەیان هەبوو لە بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە."
 
وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان باسی لەوە کرد، "بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە کاریگەرییەکی باش و بەرچاوی لەسەر بودجە دەبێت بۆ خەڵکی هەڵەبجە، لە هەرێمی کوردستان هەموو رێکارە کارگێڕی و ئیدارییەکان بۆ بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە تەواو کراوە، تەنیا ماوە لەڕووی جێبەجێکردنەوە لە عێراق رێکارە یاساییەکان تەواو بکرێن."
 
ئەمڕۆ دووشەممە 14-04-2025  پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکە دەنگ بە پرۆژەیاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە درا و هەڵەبجە بووە 19یەمین پارێزگای عێراق و چوارەمین پارێزگای هەرێمی کوردستان.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆڵانێکی ناحیەی مسێریک لە سنووری دهۆک

بەڕێوەبەری ناحیەی مسێریک: کەمتر لە دوو مانگی دیکە کۆڵانەکان قیرتاو دەکرێن

زیاتر لە ساڵێکە پڕۆژەی قیرتاوکردنی 18 کۆڵانی ناحیەی مسێریک لە پارێزگای دهۆک تەواو نەکراوە. دانیشتووانەکەی گلەیی لە "جێهێشتن"ی پڕۆژەکە لەلایەن بەڵێندەرەوە دەکەن. بەڕێوەبەری ناحیەی مسێریک دەڵێت، کارکردن لە پڕۆژەکە دەستی پێکردووەتەوە و کەمتر لە دوو مانگی دیکە تەواو دەکرێت.