لە بەردەڕەش شەڕ لەنێوان دوو ماڵبات روویدا و بریندار هەن

14-04-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە سنووری بەردەڕەش شەڕ لەنێوان دوو ماڵبات روویدا و چەند کەسێک بریندار بوون.
 
نێچیرڤان هەرکی، گوتەبێژی تەندروستیی ئاکرێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، سێ برینداری شەڕەکە گەیێندراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئاکرێ و تەندروستیی یەکێکیان خراپە.
 
شەڕەکە لەسەر رێگەی رۆڤیا-چەمە لەنزیک گوندی دەربێستان روویداوە. بڕوا فارووق، قایمقامی بەردەڕەش بەوەکالەت بە رووداوی گوت، شەڕەکە لەسەر کێشەیەکی کۆن بووە و ئێستا کۆنترۆڵ کراوە.
 
نێچیرڤان هەرکی باسی لەوە کرد، یەکێک لەو بریندارانەی تەندروستیی ناجێگیرە، پیاوێکی 48 ساڵانە رەوانەی هەولێر کراوە.
 
قایمقامی بەردەڕەشیش رایگەیاند، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ چەند کەسێک لە هەردوولای شەڕەکە دەرچووە.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، شەڕەکە سەرەتا بە دار و بەرد بووە، دواتر تەقە کراوە و چەک بەکارهاتووە.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جووتیارێکی کورد لە کەرکووک لەکاتی کێڵانی زەوییەکەی. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە: ئەرشیڤ

دوو عەرەبی هاوردە لە کەرکووک سکاڵا لەسەر سێ جووتیارى کورد تۆمار دەکەن

دوو عەرەبى هاوردە سکاڵا لەسەر سێ جووتیارى کورد لە کەرکووک تۆمار دەکەن، بە تۆمەتى کێڵانى زەوییەکانیان کە لە بنەڕەتدا جووتیارە کوردەکان خاوەنى زەوییەکانن. دادگەیەکى شارەکە بڕیار دەدات نوێنەرى بەڕێوەبەرایەتیى کشتوکاڵ بخاتە نێو دۆسیەکەوە