نێچیرڤان بارزانی: جه‌خت له‌ پشتيوانيمان بۆ هه‌موو ماف و داوا ره‌واكانى مامۆستايان ده‌كه‌ينه‌وه

15-05-2023
دڵزار زوبێر @DilzarZubair
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەخت لە پشتيوانيی خۆی بۆ هه‌موو ماف و داوا ره‌واكانى مامۆستايان دەکاتەوە و دەڵێت، "هه‌ڵوێستى ئه‌و مامۆستا دڵسۆزانه‌ى كوردستان به‌ رێزه‌وه‌ به‌ بير ده‌هێنينه‌وه‌ كه‌ له‌ هيچ دۆخێكى سه‌خت و نه‌خوازرادا نه‌يانهێشت پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌ و فێركردن په‌كى بكه‌وێت."
 
رۆژی دووشەممە، 15ـی ئایاری 2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی 61ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی مامۆستایانی کوردستان بڵاوکردەوە و وێڕای پیرۆزباییکردن، دەڵێت:" له‌م ياده‌دا جه‌خت له‌ پشتيوانيمان بۆ هه‌موو ماف و داوا ره‌واكانى مامۆستايان ده‌كه‌ينه‌وه و هه‌ڵوێستى ئه‌و مامۆستا دڵسۆزانه‌ى كوردستان به‌ رێزه‌وه‌ به‌ بير ده‌هێنينه‌وه‌ كه‌ له‌ هيچ دۆخێكى سه‌خت و نه‌خوازراودا نه‌يانهێشت پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌ و فێركردن په‌كى بكه‌وێت."
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، له‌م ياده‌دا "به‌ رێز و پێزانينه‌وه‌ له‌ خه‌بات و ئه‌ركى پيرۆزى مامۆستايان بۆ پێگه‌ياندنى نه‌وه‌كان ده‌ڕوانين و قوربانيدان و هه‌وڵ و كۆششى په‌روه‌رده‌يى و مامۆستايه‌تييان له‌ سه‌رده‌مى شاخ و له‌ ئازاديشدا، به‌رز ده‌نرخێنين."
 
نێچیرڤان بارزانی، هاوکات دەڵێت، مامۆستايان پێشه‌نگ و كۆڵه‌كه‌يه‌كى سه‌ره‌كيى پێگه‌ياندنى نه‌وه‌كان و پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌ و فێركردنن و "كاريگه‌ريى راسته‌وخۆيان له‌سه‌ر بنياتنان و پێشخستنى ئاستى كه‌سايه‌تيى قوتابيان هه‌يه‌، بۆيه‌ ئه‌ركێكى گرنگ و پيرۆز جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و مايه‌ى هه‌موو رێز و ده‌ستخۆشييه‌كن."
 
لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 130 هەزار مامۆستای هەمیشەیی، 30 هەزار فەرمانبەر و زیاتر لە 22 هەزار وانەبێژ هەن، بەشێکی مامۆستایان ئەندامی یەکێتیی مامۆستایانن. 
 
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
 
ساڵيادى شه‌ست و يه‌كه‌مينى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى مامۆستايانى كوردستان، له‌ مه‌كته‌بى سكرتاريه‌تيى يه‌كێتيى مامۆستايان و ته‌واوى مامۆستايانى خۆشه‌ويستى كوردستان پيرۆز ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.
 
له‌م ياده‌دا به‌ رێز و پێزانينه‌وه‌ له‌ خه‌بات و ئه‌ركى پيرۆزى مامۆستايان بۆ پێگه‌ياندنى نه‌وه‌كان ده‌ڕوانين و قوربانيدان و هه‌وڵ و كۆششى په‌روه‌رده‌يى و مامۆستايه‌تييان له‌ سه‌رده‌مى شاخ و‌ له‌ ئازاديشدا، به‌ به‌رزى ده‌نرخێنين.
 
مامۆستايان پێشه‌نگ و كۆڵه‌كه‌يه‌كى سه‌ره‌كيى پێگه‌ياندنى نه‌وه‌كان و پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌ و فێركردنن. كاريگه‌ريى راسته‌وخۆيان له‌سه‌ر بنياتنان و پێشخستنى ئاستى كه‌سايه‌تيى قوتابيان هه‌يه‌، بۆيه‌ ئه‌ركێكى گرنگ و پيرۆز جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و مايه‌ى هه‌موو رێز و ده‌ستخۆشييه‌كن.
 
له‌م ياده‌دا جه‌خت له‌ پشتيوانيمان بۆ هه‌موو ماف و داوا ره‌واكانى مامۆستايان ده‌كه‌ينه‌وه و هه‌ڵوێستى ئه‌و مامۆستا دڵسۆزانه‌ى كوردستان به‌ رێزه‌وه‌ به‌ بير ده‌هێنينه‌وه‌ كه‌ له‌ هيچ دۆخێكى سه‌خت و نه‌خوازراودا نه‌يانهێشت پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌ و فێركردن په‌كى بكه‌وێت.
 
سڵاو له‌ يادى ئه‌و مامۆستايانه‌ى له‌پێناو ئازاديى گه‌ل و وڵاته‌كه‌ياندا، گيانيان به‌خشى.
 
پيرۆز بێت يادى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى مامۆستايانى كوردستان.
 
نێچيرڤان بارزانى
 
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
 
2023/5/15
 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ.

سۆزان مەنسوور: وەکو کەرکووک ئامادەکاریی بۆ گەڕانەوەی کورد و خۆتۆمارکردنیان لە خانەقین نەکرابوو

نوێنەرێکی خانەقین لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: ئەو هەڵمەت و ئامادەکارییەی بۆ گەڕانەوەی هاونیشتمانییانی کورد و خۆتۆمارکردنیان لە سەرژمێری لە کەرکووک کرا بۆ خانەقین و پارێزگای دیالە نەکران و لە پرۆسەکەدا لەو ناوچانە چەندین گرفت بۆ تۆمارکردنی کورد دروستکران.