وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی 30 هەلی کار رادەگەیێنێت

15-03-2021
نووری ماونی
نووری ماونی @nure_mawni
نیشانەکردن هەلی کار وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەرگای دامەزراندن بۆ فەرمانبەری هەمیشەیی دەکاتەوە و هاونیشتمانییان دەتوانن بەپێی ئەو مەرجانەی دیاریکراون، لە رێگەی پڕکردنی فۆرم داوای دامەزراندن بکەن.
 
بەڕێوەبەرایەتی کار و دەستبەری کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئەمڕۆ رایگەیاند، پێویستی بە دامەزراندنی ژمارەیەک فەرمانبەرە لە هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە بەشەکانی (یاسایی-کارگێڕی-ژمێریاری)، ئەم هەلەش تاوەکو 10 رۆژ بەردەستە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێ فۆرم پڕ بکەنەوە.
 
بەپێی راگەیێندراوەکە، هەلەکە هەرسێ پارێزگای هەولێر، دهۆک و سلێمانی دەگرێتەوە و ئەو کەسەی فۆرم پڕدەکاتەوە دەبێت تەمەنی لەنێوان 24 بۆ 36 ساڵ بێت.
 
بەڕێوەبەرایەتی کار و دەستبەری کۆمەڵایەتی لەبارەی ژمارەی ئەو کەسانەی دادەمەزرێندرێن دەڵێت؛ تەنیا توانای دامەزراندنی 30 کەسیان هەیە. پڕکردنەوەی فۆرمیش بەشێوەی ئۆنلاینە و لە 15 تاوەکو 25 ـی ئادار بەردەوامدەبێت. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بڕیاری قەدەخەکردنی چاندنی برنج لە ئیلام بۆ کەمئاوی دەگەڕێتەوە

لە ئیلام چاندنی برنج قەدەخە کرا

ئەم ساڵ چاندنی برنج لە پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان قەدەخە کرا. بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی پارێزگاکەش دەڵێت، بڕیارەکە بەهۆی کێشەی کەمئاوییەوە دراوە