کرێی تەکسی و گواستنەوەی گشتی لە کرماشان 36% زیادکرا

21-04-2025
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کرێی تەکسی و گواستنەوەی گشتی لە کرماشان بە رێژەی 36% زیادکرا.
 
رەزا دوستی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی گواستنەوەی شارەوانیی کرماشان رایگەیاند، "زیادکردنی کرێی تەکسی لەنێو شاری کرماشان لەلایەن ئەنجوومەنی شارەکەوە بڕیاری لەسەر دراوە و دوای رەزامەندیی قایمقام، نرخی نوێ راگەیێندراوە."
 
بەڕێوەبەری فەرمانگەی گواستنەوەی شارەوانیی کرماشان گوتیشی، "کرێی تەکسی بۆ گەڕەکە نزیکەکان لە 7000 تمەن (نزیکەی 9 سەنت)ەوە دەبێتە 10 هەزار تمەن، کە دەکاتە نزیکەی (13 سەنت). هەروەها کرێی دوورترین شوێنیش لەنێو شار لە 11 هەزار تمەنەوە بۆ 17 هەزار تمەن زیاد دەکرێت."
 
سەبارەت بە نرخی کرێی پاس، رەزا دوستی دەڵێت، کرێی گواستنەوە بە پاس کە پار لە هەندێک گەڕەک 3000 تمەن و لە هەندێک گەڕەکی دوور 4000 تمەن بوو، بۆ 5000 تمەن زیاد دەکرێت.
 
لە رۆژانی رابردوودا کرێی تەکسی و گواستنەوەی گشتی لە بەشێک لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان زیادکرا؛ بە شێوەیەک کە لە شاری ورمێ بە رێژەی 50%، لە مهاباد 40%، لە سنە 36.8% و لە خوڕەمئاوای لوڕستانیش بە رێژەی 25% نرخ زیادکرا.
 
بەپێی دوایین ئامارە فەرمییەکانی ئێران، ژمارەی دانیشتووانی شاری کرماشان زیاتر لە یەک ملیۆن و 300 هەزار کەسە و گەورەترین شاری رۆژهەڵاتی کوردستان و نۆیەمین شاری گەورەی ئێرانە.
 
لە کرماشان، شەش هەزار و 800 تەکسی و 100 پاس هەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەختیار شاوەیس، گوتەبێژی بەرەی گەل

بەرپرسێک لە رەوتی هەڵوێست: کۆبوونەوەکانمان بۆ یەک لیستی بۆ هەڵبژاردنی عێراق ئەرێنی بوون

بەشێک لە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی بابەتی یەک لیستی لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە. ئەندامێکی دەستەی بەڕێوەبردنی رەوتی هەڵوێست دەڵێت: ''کۆبوونەوەکە ئەرێنی بوو و ئەمشەو کات و شوێنی کۆبوونەوەی داهاتوو دیاری دەکرێت.''