رووداو دیجیتاڵ
ئاسایشی هەولێر لەبارەی شەڕەتەقەکەی ئێوارەی دوێنێی ناحیەی رزگاریی خەبات راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، دوو تۆمەتباریان دەستگیر کردووە و دەستیشیان بەسەر چەك و تەقەمەنیی تۆمهتبارانیشدا گرتووە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیێندراوەکەیدا دەڵێت، شەڕەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە و لەنێوان دوو بنەماڵەدا بووە، بەهۆیەوە دوو کەس بریندار بوون، بۆیە هێزەکانیان لەسەر رووداوەکە دوو تۆمەتباریان دەستگیر کردووە.
هەروەها شەوی رابردوو لە گوندی کەڕەبەن لە سنووری ناحیەی رزگاری لە قەزای خەبات شەڕە تەقە لەنێوان دوو هاونیشتمانی دا دروستبووە، ئاسایشی هەولێر باس لەوە دەکات کە لەسەر یاریی تۆپی پێ بووە و لەسەر ئەو رووداوەش دوو تۆمەتباری دیکەیان دەستگیر کردووە. دەشڵێت، لە ماڵەكانیشیاندا دەست بەسەر چەندین پارچە چەك و تەقەمەنیدا گیراوە.
ئاسایشی هەولێر هاونیشتمانییان دڵنیا دەکاتەوە و دەڵێت، "هیچ تاوانبارێک لهدهستی هێزهکانمان دهربازی نابێت و یاسا لهسهر ههمووان جێبهجێ دهکرێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ