رووداو دیجیتاڵ
ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردووە "فێڵی لە چەندین زێڕنگر کردووە" و زێڕی ساختەی پێ فرۆشتوون.
ئەو تۆمەتبارە پێشتر "زێڕی ساختە"ی بە چەند زێڕنگرێک لە هەولێر فرۆشتووە. ئاسایشی هەولێر دەڵێت، دوای ئەوەی ژمارەیەک زێڕنگر ئاگاداریان کردنەوە لەوەی فێڵیان لێکراوە، بەدواداچوونیان دەستپێکرد.
بەگوێرەی راگەیێندراوی ئاسایشی هەولێر، دوای لێکۆڵینەوە، هێزەکانیان توانییان ناسنامە و شوێنی تۆمەتبار دەستنیشان بکەن و کەسێک بەناوی (ر.أ.ر) دەستگیر بکەن کە خەڵکی سووریایە.
وەکو ئاسایش دەڵێت، تۆمەتبار بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، دەستگیر کراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.
ئاسایش داوا لە هاونیشتمانییان و کاسبکاران دەکات "هەر کەسێک سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمەتباری ناوبراو هەیە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بکات".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ