رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە هەموو وەزارەت و دەستەکان دەکات لیستی مووچەی فەرمانبەران بە لێبڕینی 21% رەوانەی وەزارەتەکە بکەن، وەکو ئامادەکاریی بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو بەڕێوەبەرایەتیی گەنجینەی سەر بە وەزارەتی دارایی داوایکردووە وەزارەت و دەستەکان لیستێکی نوێی مووچە ئامادە بکەن بە لێبڕینی 21%،تاوەکو دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت.
پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدابوو بۆ ئەو سێ مانگەی بەپێی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا 320 ملیار بۆ هەرێمی کوردستان دێت، مووچە بە لێبڕینی 21% دابەش بکات.
کۆی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەبێ لێبڕین نزیکەی 894 ملیار دینارە، بەڵام بە داهاتەکانی ناوخۆ، نەوت و ئەو پارەیەشی بەغدا دەینێرێت ناگاتە پارەی تەواوی مووچەی فەرمانبەران، بۆیە حکومەت 21%ی مووچە دەبڕێت. کۆی مووچەی فەرمانبەرانیش بە لێبڕینەوە 706 ملیار و 187 ملیۆن و 320 هەزار دینارە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی شوباتی بە لێبڕینی 21% دابەشکرد، لە 18-8-2020، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دووەم مووچەی بە لێبڕینەوە دابەشکرد.
15-8-2020، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و لەسەر چەند ھەنگاوێکی سەرەکی بەرەو چارەسەركردنى کێشەکان رێککەوتن و بڕیاردرا حکومەتی عێراق 320 ملیار دینار وەکو مووچە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە لێبڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تاوەکو چەند مانگێكی دیکە بەردەوام دەبێت. حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت تاوەکو پەسندکردنی بودجەی عێراق 30 رۆژ جارێک 79%ی مووچە دابەش بکات.
سەرچاوەیەکی باڵا لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەپێی ئەو رێککەوتنەی لەگەڵ عێراق کراوە، ناردنی 320 ملیار دینار تاوەکو پەسندکردنی بودجەی گشتیی بەردەوام دەبێت. بە ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە لەگەڵ داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، حکومەت مانگانە و 30 رۆژ جارێک 79%ی مووچە دابەش دەکات.
یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا پرسی مووچەیە، دوێنێ هەینی، لەکاتی سەردانی کازمیش بۆ هەڵەبجە، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "رێکدەکەون". کاتێکیش پرسیاری لێکرا کە ساڵی داهاتوو کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت لە هەرێمی کوردستان؟ فوئاد حوسێن گوتی، "ئینشائەڵڵا، بەڵێ".

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ