وەزارەتی کشتوکاڵ: بەمزووانە کێشەی بەرزیی نرخی تەماتە چارەسەر دەکرێت

05-11-2024
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

نرخی تەماتە لە هەرێمی کوردستان دوو هێندە بەرزبووەتەوە و لە بازاڕدا کیلۆیەک 2000 دیناری تێپەڕاندووە. گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەڵێت، "بەمزووانە کێشەی بەرزبوونەوەی نرخی تەماتە چارەسەر دەکرێت."
 
ئەمڕۆ سێشەممە 5ی تشرینی دووەم هیوا عه‌لی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە یەک دوو رۆژی داهاتوودا، کێشەی بەرزبوونەوەی نرخی تەمەتە چارەسەر دەکرێت."
 
لەبارەی هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی تەماتە، هیوا عەلی گوتی، "تەماتەی نێوخۆ نەماوە و هاوردەش تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە کیلۆی 750 دینار باجی لەسەر دەبێت، بۆیە گران بووە، بەهۆی هاتنی سەرماوە زیان بە بەرهەمی تەماتە گەیشتووە، خواستیش لەسەری زۆرە."
 
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ئەوەیشی خستەڕوو، "هەوڵدەدەین باج و قەدەخەکردنی هاوردەکردنی تەماتە هەڵبگرین، چونکە ئەم ساڵ سەرما زووتر هات و بەرهەمی تەماتە لە ناوخۆ نەماوە."
 
سەروەر عەلی، بەرپرسی سەندیکای عەلوەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەو تەماتەی هەفتەی پێشوو بە کۆ لە عەلوە کیلۆی کەمتر بوو لە 400 دینار، ئێستا 800 دینارە، ئەوەشی 700 بوو ئێستا هەزار و 400 دینارە."
 
ئێستا کیلۆیەک تەماتەی باش لە بازاڕەکاندا بە 2000 بۆ 2500 دینار دەگاتە دەستی هاونیشتمانییان.
 
بەرپرسی سەندیکای عەلوەی سلێمانی ئاماژەی بەوە کرد، داوایان لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان کردووە باجی سەر هاوردەکردنی تەماتە لابدات و ئەوانیش بەڵێنیان داوە تاوتوێی داواکارییەکە بکەن.
 
ساڵانە لەکاتی پێگەیشتنی بەرهەمی نێوخۆدا وەزارەتی کشتوکاڵ و ئاودێریی هەرێمی کوردستان بۆ ساخبوونەوەی بەرهەمی جووتیاران، باج دەخاتە سەر هاوردەکردن، لەو چوارچێوەیەدا بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی کشتوکاڵ، تاوەکو 01-12-2024 هاوردەکردنی هەر کیلۆیەک تەماتە 750 دینار باجی لەسەر دەبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەو چوار ساڵەدا زۆرترین کەس لە ساڵی 2021 خنکاون. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە.

بەرگریی شارستانیی هەولێر: لە چوار ساڵدا 116 کەس لە ئاودا خنکاون

بەگوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر، لە چوار ساڵی رابردوودا 224 کەس لە رووداوی جیادا گیانیان لەدەستداوە کە 116یان لە ئاودا خنکاون. لە هەمان ئەو ماوەیەدا بەهۆی رووداوی جیاوە هەزار و 218 ئۆتۆمبێل سووتاون.