نێچیرڤان بارزانی بانگهێشتی سەرۆکی فیفا دەکات، سەردانی هەرێمی کوردستان بکات. بەپێی زانیارییەکانی نێردراوی رووداو، جیانی ئینفانتینۆ ویستی بۆ سەردانیکردنەکە دەربڕیوە.
لە ماوەی رابردوودا "هەڵە"یەک لە ناردنی زانیاریی لە بارەی داهاتەکانی ناوخۆ بۆ بەغدا روویدا. لەسەر ئەو بنەمایە وەزارەتی دارایی عێراق داوای 905 ملیار دینار داهاتی لە هەرێمی کوردستان کرد.
نێچیرڤان بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەغدا کۆبوونەوە. سوودانى، سهردانهكانى نێچيرڤان بارزانى بۆ بهغدا بۆ چارهسهركردنى ههموو پرسه هاوبهشهكان به گرنگ له قهڵهم دا.
د. فوئاد حوسێن ئەوەشی گوت کە "بەمزووانە دەگەڕێمەوە سەر کارەکەم."
راوێژکاری سیاسیی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایدەگەیێنێت، پانتاییەکى بەرفراوانی بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی نێوان عێراق و ئەمریکا هەیە و کاری لە پێشینەی شاندی عێراق رێککەوتنى چوارچێوەى ستراتیژییە لەنێوان بەغدا و واشنتن
عوسمان نووری کاباکتەپە، سەرۆکی لقی ئیستەنبووڵی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ رووداو رایگەیاند، "ئێمە پرسی کورد لە ئیستەنبووڵ و تورکیاش بە پرسێکی بنچینەیی دەبینین."
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات بکرێت. حکومەت لیستی مووچەی مانگی سێی بۆ بەغدا ناردووە و لەگەڵ گەیشتنی پارە، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاداریش دەکات
دوای نزیکەی دوو مانگ لە بۆردوومانکردنی ماڵی پێشڕەو دزەیی، سەرمایەداری هەولێر، ئەنجامی پشکنینی DNAـی ئەو پارچانەی جەستە دەرچوو، کە لە ماڵەکەیدا دۆزرابوونەوە، ئەنجامەکان پشتڕاستیان کردەوە پارچەی جەستەی میشێل بوون.
ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی دەڵێت، ئەوان لە هەموو هەوڵێک بەشدارن بۆ لێکتێگەیشتن و راگەیاندنی ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و حەماس و ئاڵوگۆڕکردنی دیلەکان. پێیوایە کە "سازان" تاکە رێگەیە بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان.
کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی باس لە دابەشکردنی پارەی بەشە خۆراک بەسەر وەزیر و بەرپرسانی وەزارەتەکەی دەکەن قسەی بۆ رووداو کرد و سەرجەم دەنگۆکانی رەتکردەوە
گوتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ شەممە شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی مووچە دەچێتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی عێراق کۆدەبێتەوە.
گرووپە چەکدارەکانی شیعە، کە خۆیان بە "مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق" دەناسێنن بانگەشەی ئەوە دەکەن هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی هەولێر، سەرچاوە ئەمنی و مەدەنییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێریش کە بۆ رووداو قسەیانکرد، رەتیدەکەنەوە هێرش کرابێتە سەر فڕۆکەخانە.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا ئەندامی مەکتەبی سیاسیی هەڵبژارد کە ژمارەیان 19 ئەندامە و پێنجیان یەدەگ دەبن. سەعدی ئەحمەد پیرەش بە گوتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دیاریکرا. هەروەها د. خەسرەو گۆڵ محەممەد بە نوێنەری بافڵ تاڵەبانی لە ئەنجوومەنەکانی "سەرکردایەتی، ئەنجوومەنی باڵای پاراستنی بەرژوەندی، ئەنجوومەنی پشتیوانی" دیاریکرا.
لەمیانی کۆبوونەوەیدا لەگەڵ شاندی عێراق و هەرێمی کوردستان، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، بەمزووانە دێتە عێراق و هەرێمی کوردستان.
پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان سبەی لە دەباشان لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسییان کۆدەبنەوە
هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێ "هەوڵ هەیە بۆ لاوازکردنی پێگەی هەرێمی کوردستان لە عێراق و ئەم هەوڵە چڕتریش بووەتەوە".