رووداو دیجیتاڵ
ئاسیاسێڵ فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری بەرهەمدەهێنێت کە باسی کارەکانی خۆی دەکات لە بەستنەوەی عێراق بە جیهانەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 5 تشرینی دووەم، سۆران عەباس بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، نێوەڕۆکی بەڵگەفیلمەکە نیشاندانی کارەکانی ئاسیاسێڵە لە بەستنەوەی عێراق بە جیهانەوە و چۆن "باشترین خزمەتگوزاری پێشکێش بە بەشداربووانی دەکات لە هەر شوێنێک بن."
سۆران عەباس دەڵێت، "ئاسیاسێڵ وەبەرهێنان لە نوێترین تەکنەلۆژیادا دەکات، بۆ دروستکردنی پردێکی پەیوەندی کە هەموو بەربەستەکان تێبپەڕێنێت، بۆ دڵنیابوون لە پەیوەندییەکی خێرا و متمانەپێکراو."
لە بارەی شێوازی بەڵگەفیلمەکە، سۆران عەباس گوتی، "لە فیلمەکەدا، تیشک دەخەینە سەر گەشتی ئاسیاسێڵ لە پەرەپێدانی تۆڕەکەی بۆ پێشکێشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ بەشداربووانی لە هەر شوێنێک بن، لە رێگەی وەبەرهێنانی بەردەوام لە دواترین دەستکەوتەکانی تەکنەلۆجیا."
گوتیشی، "کۆمپانیاکە باشترین ئەندازیار و پسپۆڕەکان بەکاردەهێنێت، بۆ دابینکردنی پەیوەندیی سەلامەت و پارێزراو بۆ هەموو بەشداربووان و بەستنەوەی عێراق بە جیهانەوە بە پردگەلێک کە هەموو بەربەستەکان تێبپەڕێنێت. هەموو ئەمانە لە پێناو بەشداربووان تاوەکو بتوانن چێژ لە خزمەتگوزارییەکان بە بەرزترین ئاستی کواڵیتی وەربگرن بەو پێیەی خێراترین و پێشکەوتووترین تۆڕە لە عێراقدا."
بەپێی بڵاوکراوەیەکی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ، پار داهاتی کۆمپانیاکەیان گەیشتووەتە، ترلیۆنێک و 659 ملیار دینار، بەوەش 11٪ زیادبووە بەراورد بە ساڵی 2022.
کۆمپانیاکە دەڵێت، تاوەکو کۆتایی ساڵی 2023، ژمارەی بەشداربووانی کۆمپانیاکەیان 3.5٪ زیادبووە و گەیشتووەتە 17 ملیۆن و 700 هەزار کەس.
ئاسياسێڵ وەکو یەکەم کۆمپانیاى خزمەتگوزاریى مۆبایل ناسێنراوە لە عێراق، یەکەم کۆمپانیاشە کە تۆڕەکەی هەموو بەشەکانی عێراق دابپۆشێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ