سەرۆک بارزانی: بەشێک لە مێژووی ئێمە ناحەزان نووسیویانە و لە زۆر قۆناخدا شێوێندراوە

12-05-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
سەرۆک مەسعود بارزانی
سەرۆک مەسعود بارزانی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک مەسعود بارزانی رایگەیاند، "ئومێد هەیە بەشێکی زۆر لە کێشەکان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکرێن." ئاماژەی بەوەش کرد، "دەمانەوێت ناوماڵی کورد رێکبخرێتەوە و ئەم تەشەنوجە نەمێنێت."

لە دووەم رۆژی رێوڕەسمی کردنەوەی یادگەی نیشتمانیی بارزانی، سەرۆک مەسعود بارزانی گوتارێکی پێشکێش کرد و تێیدا ئەوەشی خستەڕوو، "ناحەزانی کورد سوود لە ناتەبایی کورد وەردەگرن."

سەرۆک مەسعود بارزانی ئاماژەی بەوە کرد، "بەشێک لە مێژووی ئێمە ناحەزان نووسیویانە و لە زۆر قۆناخدا شێوێندراوە." لەبارەی یادگەی نیشتمانیی بارزانییش گوتی، "لەپێناو پاراستنی مێژووی سەروەری میللەتەکەمان دروستکراوە." گوتیشی، ئەم یادگەیە بۆ ئەوەیە نەوەکانی ئێستا ئاشنای مێژووی خۆیان ببن.

وەکو سەرۆک بارزانی باسی کرد، "ناحەزان ستەمیان کردووە و میللـەتی ئێمە بەرگری لە خۆی کردووە." ئەوەشی خستەڕوو، "بەشێک لە مێژووی ئێمە ناحەزان نووسیویانە و لە زۆر قۆناخدا شێوێندراوە."
 
 
رۆژی پێنجشەممە 11-05-2023 سەرۆک مەسعود بارزانی لە رێوڕەسمی کردنەوەی یادگەی نیشتمانیی بارزانی، گوتارێکی پێشکێش کرد و رایگەیاند، ''ئێرە بە دەرفەت دەزانم بانگەوازێکی دڵسۆزانە ئاراستەی هەموو لایەنەکانی هەرێمی کوردستان بکەم کە لاپەڕەیەکی نوێ بکەنەوە، داواکارم هەرچی زووترە کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان پێش 18ی ئەم مانگە بکرێت، بۆ ئەوەی دڵسۆزانە، بەرپرسیارانە و کوردستانییانە باسی هەموو گیروگرفتەکان بکرێت و چارەسەریان بکەن."
 
سەرۆک مەسعود بارزانی ئاماژەی بەوەش کرد، پێش ئەم کۆبوونەوە بەرفراوانە، پێویستە مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی کۆببنەوە، بۆیە ''داوا لە مەکتەبی سیاسیی هەردوولا دەکەم، دابنیشن و ئەم تەمومژە نەهێڵن، هەروەها زەمینەسازی بۆ کۆبوونەوە بەرفراوانەکە بکەن."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.