هێزێکی پێشمەرگە چوونەتە گوندی کەپران لە سنووری گوێڕ و دڵنیایی بە خەڵک دەدەن

13-05-2023
بەهرۆز فەرەیدوون
هەمەرێکی هێزەکانی پێشمەرگە لە گوندی کەپرانی سنووری گوێڕ
هەمەرێکی هێزەکانی پێشمەرگە لە گوندی کەپرانی سنووری گوێڕ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

هێزێکی پێشمەرگە چوونە گوندی کەپران لە نزیک ناحیەی گوێڕ، ئەوەش دوای ئەوەی چەند چەکدارێک تەقەیان لە گوندەکە کرد کە وەکو خۆیان دەڵێن، چەکداری داعش بوون. فەرماندەیەکی پێشمەرگە دڵنیایی دەداتە خەڵکی ناوچەکە و دەڵێت، دۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵی ئەوانە.
 
عەباس محەممەد، خەڵکی گوندی کەپرانە و دەڵێت، "برادەران چوار کەسیان بینی بوو، بە کامێرای حەراریش گوتیان پێنج کەسن. من بەخۆم نەفەرێکم بینی."
 
خەڵکی گوندەکە بە ترسەوە چاوەڕێی ئەنجامی ئەو رووبەڕووبوونەوە بوون و دەڵێن، دوێنێ پێنج کەس شوانێکی گوندەکەیان گرتووە و دواتر ئازادیان کردووە، بەگوتەی خۆیان، شوانەکە پێیگوتوون چەکدارەکان داعش بوون.
 
عاسی عەلی، خەڵکی گوندی کەپرانە و گوتی، "شوانەکە ترسابوو، 16 بۆ 17 ساڵە، باشییەکەی ئەوە بووە شوانەکە مۆبایل و کەلوپەلەکەی نەبردبوو، بانگیان کردبوو."
 
بەهۆی ئەو رووبەڕووبوونەوەیەی خەڵکی گوندەکە لەگەڵ ئەو چەکدارانە، بەشێک لە خەڵک گوندەکەیان چۆڵکردووە. ئاراس عارف، خەڵکی گوندی کەپران باس لەوە دەکات، "دوێنێ لێرە شەڕ بوو، ئۆپەراسیۆن بوو، ئەو شوانەیان برد ئێمە زانیمان، ئەگینا هەستمان پێنەکردووە."
 
فەرماندەیەکی پێشمەرگە لە سنووری گوێڕ بە رووداوی راگەیاند، هیچ چەکدارێکی داعش لە ناوچەکە نییە و ئەو ترسەی بڵاوبووەتەوە تەنیا دەنگۆی عەرەبی ناوچەکەیە بۆئەوەی کورد ناوچەکە جێبهێڵێت.
 
موقەدەم هیمداد هەینی، فەرماندەی پێشمەرگە بە رووداوی گوت، "دانیشتووانی کەپران و ئەم سنوورە کە سنووری ماددەی 140ـە، خۆی ناوچەی کێشەلەسەرە، ئەو دەنگۆیانە تەنیا ئەو خەڵکە بڵاوی دەکاتەوە کە دژی ئەم کیانەی هەرێمی کوردستانن، هەربۆیە دڵنیایی دەدەینە خەڵکی گوندەکان و ناوچەی گوێڕ."
 
دوای رووماڵێکی رووداو، ژمارەی هامەر و هێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچەکە زیادکران، بە پیادەش بەنێو قامیشەڵان و داروباری چڕی ناوچەکەدا گەڕان، وەک خۆیان گوتیان: "هیچ چەکدارێکمان لێرە نەبینییەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.