هەسەدە: بەهۆی بۆردوومانی تورکیاوە لە سنووری کۆبانێ 3 کەس گیانیان لەدەستدا

12-01-2025
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەڵێت، لە ئەنجامی بۆردوومانی فرۆکە جەنگییەکانی تورکیادا بۆ سەر گوندی مەسرەب لە باشووری شاری کۆبانێ، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و پێنجی دیکەش برینداربوون کە سەرجەمیان لە یەک خێزانن. 
 
هەسەدە لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاژێر شەشی ئێوارەی رۆژی شەممە فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئەو گوندەی باشووری کۆبانێیان بۆردوومان کردووە و لە ئەنجامدا سێ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستداوە و پێنجی دیکەش برینداربوون.
 
ئەوانی گیانیان لەدەستداوە بریتین لە دوو کچی تەمەن 12 و 13 ساڵ بە ناوەکانی فاتیمە و عائیشە؛ هەروەها باوکی دوو كچەکە بەناوی ئیسماعیل کە تەمەنی 37 ساڵ بووە.
 
هەر لەو بۆردوومانەدا پێنج ئەندامی ئەو خێزانە بریندار بوون کە هەر پێنجیان منداڵن و تەمەنیان لەنێوان یەک بۆ 10 ساڵە. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆڵانێکی ناحیەی مسێریک لە سنووری دهۆک

بەڕێوەبەری ناحیەی مسێریک: کەمتر لە دوو مانگی دیکە کۆڵانەکان قیرتاو دەکرێن

زیاتر لە ساڵێکە پڕۆژەی قیرتاوکردنی 18 کۆڵانی ناحیەی مسێریک لە پارێزگای دهۆک تەواو نەکراوە. دانیشتووانەکەی گلەیی لە "جێهێشتن"ی پڕۆژەکە لەلایەن بەڵێندەرەوە دەکەن. بەڕێوەبەری ناحیەی مسێریک دەڵێت، کارکردن لە پڕۆژەکە دەستی پێکردووەتەوە و کەمتر لە دوو مانگی دیکە تەواو دەکرێت.